نێچیرڤان بارزانی لگەل ڤلادیمیر پووتین کۆمبوو
ZNA – ههولێر
نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە.
پێش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لهگهڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی، چاومان لەوەیە پەیوەندییەکانمان فراوان بکەین، نەک تەنیا لە سێکتەری نەوت و گازدا بەڵکو لە هەموو بوارەکانی دیکە، چەند کۆبوونەوەیەکی گرینگی ئابووریمان ئەنجامداوە. دەشمانەوێت کە پەیوەندییەکی درێژخایەن درووستبکەین لەگەڵ ئێوە.
لە دوو رۆژی رابردوودا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و کۆبوونەوەی ئابووری لە رووسیا ئەنجامدا ، وەک کۆبوونەوە لەگەڵ دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی ئەو وڵاتە وەک رۆزنەفت و گاز پرۆم ، هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وزەی رووسیا کۆبووەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
