وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى:چاڤه‌رێى گه‌هشتنا هاريكاريێن سه‌ربازیێن ئه‌مریكاین
باسنيوز:
به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كردووه، چاوه‌ڕوانین تا له داهاتوویه‌كی نزیك هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان ئه‌مریكا به‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگات.
عه‌مید هه‌ژار ئیسماعیل، به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “دوای پڕچه‌ككردنی چوار لیوای هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به‌پێی رێككه‌وتنێك له نێوان وه‌زراره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، بڕیاره هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه به به‌رده‌وامی بكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چاوه‌ڕوانین كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئیداره‌ی ترمپ بڕیار له‌سه‌ر ناردنی چه‌كی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بدات، كاتێكیش ئه‌وه كرا ئه‌و كاته چه‌ندین جۆری چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌هێنرێت كه بۆ داهاتوو زۆر گرنگ ده‌بێت”.
به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: “كه‌نه‌دا هاوكاری گه‌یاندووه‌ته هێزی پێشمه‌رگه و چه‌ندین پێداویستی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه دابین كردووه، چاوه‌ڕوانین ئه‌مریكاش ئه‌و هاوكارییانه بگه‌یه‌نێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
