شبكة لالش الاعلامية

مفايێن خوداکرنا گيانه‌وه‌رێن ناڤ مالێ

مفايێن خوداکرنا گيانه‌وه‌رێن ناڤ مالێ

رووداو-هێڵس

توێژەران دەڵێن ئاژەڵی ماڵی بۆ مرۆڤ بەسوودە هەم لەڕووی دەروونی و هەم لەڕووی جەستەیی، بەمشێوەیە:

١-کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە:
پیاسەی رۆژانەت لەگەڵ سەگەکەت، وەرزشێکی بەسوودە و یاریدەی کۆنترۆڵکردنی کۆلیسترۆڵ و چەورییە سیانییەکان دەدات.

٢-گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە:
هەبوونی ئاژەڵی وەک پشیلە و سەگ لە ماڵدا هەستی ئارامی بە خاوەنەکەی دەبەخشن، دەبنەهۆی دەردانی ماددەی ئۆکسیتۆسینی شادیهێنەر و کەمکردنەوەی کۆرتیزۆڵی گوشارهێن، ئەوەش دژی خەمۆکی و دڵەڕاوکییە.

٣-گوشاری خوێن دادەبەزێنێ:
توێژەرانی ئەمریکی بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی دەرمانی دژی گوشری خوێن بەکاردەهێنن، ئەگەر ئاژەڵی ماڵییان هەبێ کەمتر بەهۆی گوشاری دەروونییەوە تووشی هەڵکشانی گوشاری خوێن دەبن.

٤-لێهاتوویی جەستەیی زیاددەکات:
زۆرتر بۆ ئەوانە راستە کە پیاسە بە ئاژەڵەکانیان دەکەن

٥-نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە:
بەهۆی کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی، دابەزاندنی ئاست چەورییە زیانبەخشەکان و زیادکردنی لێهاتوویی جەستەیی

٦-هەستەوەریی منداڵان کەمدەکاتەوە:
ئەو منداڵانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکان زۆرترە، کەمتر تووشی هەستەوەری قوڕگو لووت، رەبوو (بەرهەنگ)، ئەکزیما و هەستەوەرییەکانی دیکە دەبن.

٧-خەمۆکی کەمدەکەنەوە:
پەیوەستی ئاژەڵ و خاوەنەکەی هەستێکی پڕ ئاسوودەیی و ئارامیی دەبەخشێ و دژی پەراوێزکەوتن و متمانەبەخۆنەبوون ە خەمبارییە.

٨-دژی ئازاری درێژخایەنە:
هەبوونی ئاژەڵی ماڵی ئەوە ناهێڵێ هەمیسە سەرنت لەسەر ئازارەکان بێ، هەروەها هانی دەردانی ماددەی دەماریی ئیندۆرفین دەدات، هەردوو خاڵەکەش دژی ئااری درێژخایەنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێن ڤه‌خوارنا شەربەتا گوزا هندی و هنگڤینى

Lalish Duhok

دێ چاوان زارۆيێ ساڤا يێ گه‌له‌ك دكه‌ته‌ گرى ته‌نا كه‌ى

Lalish Duhok

نەخۆشیێن مرۆڤان 80% ژ ژینگەھێ پەیدا دبن

Lalish Duhok