كیم جۆن ئون بڤێ گازا ژه‌هراوى زربرايێ خۆ كوشت
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی مالیزیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایكرد، ئه‌و گازه ژه‌هراوییه‌ی كیم جۆنگ نامى پێ كوژراوه، یه‌كێكه له كوشنده‌ترین گازه ژه‌هراوییه‌كان و ته‌نها له شه‌ڕی كیمیاویدا به‌كارده‌هێنرێت.
دوای كوشتنی كیم جۆنگ نام، زڕ برای “دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه”، پشكنین بۆ ده‌موچاوی كراوه و خاسیه‌ته‌كانی ئه‌و گازه ژه‌هراوییه له‌سه‌ر ده‌موچاوی ناسراوه‌ته‌وه، كه به گازی “فی ئێكس” ناسراوه و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار و مێشك هه‌یه.
دوای ناسینه‌وه‌ی ئه‌و گازه ژه‌هراوییه‌ش، پۆلیسی مالیزیا هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنینی بۆ ئه‌و گازه له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵات ده‌ستپێكردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، سه‌نته‌ری چه‌كی كیمیایی و بایۆلۆژیی مالیزیا به تیمێك هاوكاری پۆلیس ده‌كات.
خالید ئه‌بوبه‌كر، به‌رپرسی پۆلیسی مالیزیا رایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و شوێنانه ده‌پشكنن كه گومان ده‌كرێت ئه‌و دوو كه‌سه‌ی برای سه‌رۆكی كۆریای باكووریان “تیرۆركرد” سه‌ردانییان كردووه و پشت به تیمێكی شاره‌زای ئه‌و بواره‌ش ده‌به‌ستن.
به گوێره‌ی سه‌نته‌رێكی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكی، بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن، گازی “فی ئێكس” به كوشنده‌ترین گاز داده‌نرێت و ته‌نها له شه‌ڕه كیمیاوییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.
به گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گازی “فی ئێكس” له ریزی چه‌كه كۆكوژه‌كان پۆلێنكراوه.
كیم جۆنگ نام، زڕبرای سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوالالامپووری پایته‌ختی مالیزیا رۆژی 13ی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ تیرۆركرا.
وه‌ك له كامێراكانی چاودێریش ده‌رده‌كه‌وێت، دوو ژن له كیم جۆنگ نام نزیك ده‌بنه‌وه و یه‌كێكیان وه‌ك بڵێ پارچه قوماشێك به ده‌موچاویدا ده‌هێنێت و جێی ده‌هێڵن، دواتر ئه‌و پیاوه 45 ساڵییه، داوای هاوكاری له كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه ده‌كات هاوكاری بكه‌ن، به‌ڵام له كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ئه‌و رووداوه بووه‌ته هۆی دروستبوونی گرژی له‌نێوان مالیزیا و كۆریای باكوور، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا 5 هاووڵاتی كۆریا له‌و كرده‌وه‌یه تێوه‌گلاون و به‌پرسانی مالیزیاش، كیم جۆن ئون و حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌و كرده‌وه‌یه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
تۆمه‌تباركردنی ئه‌و وڵاته‌ش، نیگه‌رانی پیۆنگ یانگی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئێستا له‌لای كۆریای باكوور، مالیزیا چووه‌ته ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی دژایه‌تی كیم جۆن ئون ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
