یۆنامی: داعش 231مه‌ده‌نی ل موسلێ گوله‌بارانكرن
خه‌ندان-
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له26ی مانگی ڕابردووه‌وه، تا ئێستا 231هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن داعش-ه‌وه كوژراون، كاتێك ویستوویانه له‌ناوچه‌كانی شه‌ڕی هه‌ڵبێن له‌موسڵ بۆ ناوچه ئارامه‌كان.
یۆنامی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، 204كه‌س له‌و مه‌ده‌نییانه له سێ رۆژی هه‌فته‌ی رابردوودا كوژراون، و نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ، به‌ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی لای خۆی تۆمارده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، رۆژی 26ی ئایاری رابردوو داعش ته‌قه‌ی كردووه له‌چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی شیفای رۆژئاوای موسڵ و 27 كه‌سیان كوشتووه كه له‌نێوانیاندا 14 ژن و پێنج منداڵ هه‌ن.
دووای دوو رۆژ توانراوه ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه به‌خاك بسپێردرێت به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕو پێكدادانه‌وه، هه‌روه‌ها رۆژی یه‌ك-ی ئه‌م مانگه، داعش ته‌قه‌یان كردووه له 163كه‌سی مه‌ده‌نی له‌پیاو و ژن و منداڵ، له‌نزیك كارگه‌ی بیبسی له گه‌ڕه‌كی شیفا له‌رۆژئاوای موسڵ و هه‌موویان كوژراون.
به‌پێی یونامی، ئه‌و هاوڵاتیانه ویستوویانه له‌ناوچه‌كانی شه‌ڕ هه‌ڵبێن بۆ ناوچه‌ئارامه‌كان و ته‌رمه‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ماونه‌ته‌وه.
یونامی ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كانی شه‌ڕ بێ سه‌روشوێنن، له رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌ش، له هه‌مان گه‌ڕه‌ك داعش ته‌قه‌ی كردووه له 41 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كاتێك ویستوویانه هه‌ڵبێن و هه‌موویان كوژراون.
زه‌ید ره‌ع حسێن، كۆمسیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاندووه ته‌قه‌كردن له منداڵان له‌كاتی هه‌ڵهاتندا، بۆ شوێنه ئارامه‌كان هیچ وشه‌یه‌كی ئیدانه به‌س نییه بۆ ره‌فتاره “ناشیرن و نامرۆڤانە”.
زه‌ید داوای كردووه، لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دادگایی بكرێن.
به‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌رۆژی 31ی ئایاری رابردووش له چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی زنجیلی 50 بۆ 80 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و لێكۆڵینه‌وه‌ده‌كه‌ن له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه.
داواشی كردووه، هێزه‌عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رێزبگرن له یاسا نێوده‌ڵه‌تییه‌كان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
