کێشەیەک بۆ پەیچێن فەیسبووکى پەیدا دبت

بەپێی زانیارییەکانی تیمی تەکنۆلۆژیای (باسنیوز)، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/6/2017 کێشە لە بەستەرەکانی فەیسبووک پەیدا بووە و وەستاون، ھەروەھا ناتوانرێت وەک پێشتر پۆست بکرێن و وێنەکانیش لەسەر بەستەرەکانەوە دەرناکەون، ئەم کێشەیەش تەنیا لە پەیجەکانی فەیسبووک بەدی کراوە و لە ھەژمارەکاندا کێشەی نییە.
ھەر لەم بارەیەوە، ماڵپەڕی (ئیندیپێندێنت)ی بەریتانی، ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، کە لە بەریتانیاشدا، ھەمان کێشەی ھەرێمی کوردستانیان ھەیە و ناتوانن بەستەرەکان وەک پێشتر لە پەیجەکانی فەیسبووکدا پۆست بکەن.
ئەو ماڵپەڕە بەریتانییە ھێمای بۆ ئەوەش کردووە، کە جگە لە بەریتانیا، لە چەند وڵاتێکی دیکەشدا ھەمان کێشە ھەیە، بەڵام کێشەی دیکە لە فەیسبووکدا نییە و تەنیا کێشەی بەستەرەکانە.
تا ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک لەبارەی ھۆکاری کێشەی وەستاندنی بەستەرەکان لە فەیسبووکدا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
