شبكة لالش الاعلامية

کچەکا کوردا ئێزدی ژ دەستێ تیرۆرستێن داعشێ هاته‌ رزگارکرن

کچەکا کوردا ئێزدی ژ دەستێ تیرۆرستێن داعشێ هاته‌ رزگارکرن

باسنيوز:

بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ شەممە، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی کوردی ئێزدی، لە شاری مووسڵ لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کرا، کە دەیان کەس لە خێزانەکەی رفێندراون و باوکی ھێشتا لە دەست تیرۆریستانی داعش دایە.

حوسێ کورۆ قایدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەمڕء شەممە 10/6/2017 منداڵەکی کوردی ئێزدی لە شاری مووسڵ، کە بەر لە سێ ساڵ لەسەردەمی حکوومەتەکەی مالیکی رفێندرا بوو، لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کرا و گەیشتەوە ناو خزم و کەسی خۆی، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی 15 کەس لە خێزانەکەی دیار نییە، دایک و باوکی ھێشتا لە دەست تیرۆریستانی داعش دان”.

بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، ئەوەشی خستەڕوو: “ھەتا ئێستا بە پشتیوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە 3 ھەزار و 20 کەس لە تیرۆریستانی داعش رزگار کراون، نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، بەردەوام کار بۆ رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان دەکات و تا ئێستا زیاتر لە 3 ھەزار و 400 ھاووڵاتی کوردی ئێزدی لە دەست رێکخراوی تیرۆریستی داعش دان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شێخ شامۆ: دناڤ ئێزدیان دا گرۆپێن گرێدایی داگیرکەران پەیدابووینە

Lalish Duhok

پەروەردا سێمێلێ‌ سوپاسیەك پێشكێشی بەرێز”شێخ شامۆ”كر

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش داخوازیێن ئاوارەیێن دێرەبوونێ‌ دگەهینتە جهێن شۆلەژێ‌

Lalish Duhok