بازرگانهك ب رێيا فرۆکێ چار هەزار چێلا دبهتە قەتەر
رووداو- هەولێر
بازرگانێکی قەتەری لە رێگەی 60 گەشتیی ئاسمانییەوە، 4 هەزار مانگا دەباتە وڵاتەکەی. بازرگانەکە ئەم کارەی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو گەمارۆیانە کردووە، کە لەلایەن سعودیە و چەند وڵاتێکی دیکەوە خراونەتە سەر قەتەر.
پچڕانی پەیوەندیی نێوان قەتەر و چەند وڵاتێکی دیکە بووەتە هۆی ئەوەی کە قەتەر رووبەڕووی چەندین کێشەی بازرگانی و ئابووری و هەروەها کەمیی خۆراک و دەرمان ببێتەوە. هەربۆیە ئەم بازرگانە قەتەرییە هەوڵ دەدات لە رێگەی گواستنەوەی 4 هەزار مانگا رێگە لە کەمیی و نەبوونی شیر لەو وڵاتە بگرێت.
گواستنەوەی ئەم مانگایانە لە رێگەی هێڵی فڕۆکەوانیی قەتەر ئێروەیزەوە بووە و مومتاز خەیاتی بازرگان سەرپەرشتیی کڕین و گواستنەوەیانی کردووە. مانگاکان لە وڵاتانی ئوسترالیا و ئەمریکا کڕدراون.
سعودیە و هاوپەیمانەکانی قەتەر بە پاڵپشتیی تیرۆر و تووندڕەویی تۆمەتبار دەکەن و هەربۆیەش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پچڕاندووە؛ بەڵام قەتەر ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
