شبكة لالش الاعلامية

زارۆكه‌ك سێرڤه‌رێ كۆمپیوته‌رێن ئه‌پل هاك دكت

زارۆكه‌ك سێرڤه‌رێ كۆمپیوته‌رێن ئه‌پل هاك دكت
K24 – هه‌ولێر:

قوتابییه‌كی ئوسترالی توانیویه‌تی سێرڤه‌ری كۆمپیوته‌ره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ هاك بكات، كه‌ به‌ نوێترین سیسته‌م و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی پارێزراوه‌ و دوای هاكه‌كه‌ش، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی (FBI) ده‌ستی به‌ لێكۆلینه‌وه‌ كردووه‌.

دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌پڵ، له‌ ورده‌كاری رووداوه‌كه‌، ئێف بی ئای، تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هاكه‌كه‌ی ئاراسته‌ی منداڵه‌كه‌ كردووه‌، كه‌ به‌هۆی رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌، ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌.

كۆمپانیای ئه‌پڵ سكاڵای له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ تۆماركردووه‌ و پارێزه‌ره‌كه‌شی رایده‌گه‌یه‌نێت، منداڵه‌كه‌ مه‌به‌ستێكی خراپی له‌ هاكه‌كه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو ئه‌و سه‌رسامه‌ به‌ سیسته‌م و پرۆگرام و ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌پڵ.

پارێزه‌ری منداڵه‌كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر ئاشكرانه‌كردنی ناو و ناسنامه‌ی منداڵه‌كه‌، كه‌ به‌ گوته‌ی خۆی ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ پێشه‌نگه‌كانی بواری هاك له‌ جیهاندا و به‌ ئاشكرابوونی ناوی راسته‌قینه‌ی، ژیانی ده‌كه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسی.

هه‌ر له‌ سكاڵاكه‌ تۆمه‌تی بردنی 90 گێگا زانیاری كۆدكراوی كۆمپانیای ئه‌پڵ خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆی منداڵه‌كه‌، كه‌ زانیاری كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌یه‌ و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی تایبه‌ت بووه‌ به‌ كاره‌كانی كۆمپانیاكه‌.

ئه‌وه‌ی نامۆیه‌ له‌و رووداوه‌دا، منداڵه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، زیاتر له‌ جارێك چووه‌ته‌ ناو سێرڤه‌ره‌كه‌ی ئه‌پڵ و ته‌نها كۆمپیوته‌ره تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆیشی به‌كارهێناوه‌ به‌بێ هیچ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی دیكه‌.

تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌یسه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌ هۆی هه‌ستیاریشی، بڕیاری كۆتایی دادگا ده‌كه‌وێته‌ مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری داهاتوو.

سه‌رچاوه‌: رووسیه‌لیه‌وم

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فرۆكەیەكا ئه‌مریكی دوو ساله‌ ب نهێنی ل بۆشاييا ئاسمانى بوو

Lalish Duhok

زه‌لامه‌كێ ئەمریکی 191 جاران ته‌ماشه‌ى فلمه‌كى دكت و دچته‌ دپه‌رتۆكا گێنس دا

Lalish Duhok

نهێنيا دروستکرنا یاریا “سپینەر” ئاشکرابوو

Lalish Duhok