شبكة لالش الاعلامية

ئەڤنه‌ ئازارێن قۆلۆنێ ناھێلن

ئەڤنه‌ ئازارێن قۆلۆنێ ناھێلن
SNN:

ھۆکاری بۆماوەیی و نیگەرانیی و توڕەبوونی خێرا و سستمی خۆراکی نەگونجاو و گۆڕانکاری کەشوھەوا و جوڵە ھەمووی بەرپرسن لەپەرەسەندنی قۆڵۆن. شارەزایانیش ئاماژە بەوە دەکەن کەزۆر خواردنی پاقلە و نیشاستە و گۆشتی سور و خواردنەوە گازییەکان و چا ھۆکارێکی ترە بۆ ھەست کردن بەئاوسان و پڕ بون.
ئەم خۆراکانە لەتوانایاندایە ئازاری قۆڵۆن ھێور بکەنەوە و رزگارت بکەن لەغاز و ئاوسانی:
١. زەنجەبیل کەزەیتی بۆنداری تێدایە چالاکە و کاریگەرە و چارەسەری نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەرسە و بەسوودە بۆ رزگارکردن لەھەوکردنی دیواری قۆلۆن و پاراستن لەشێرپەنجەی قۆڵۆن بەھۆی بوونی دژە ئۆکسانەوە.
٢. شۆفان: رەگەزێکی گرنگە بۆ دابینکردنی ریشاڵ بۆ لەش، بەتایبەت کەقۆڵۆن پێویستی پێیەتی. قۆڵۆن ھێور دەکاتەەوە و رێگری لەمژینی چەوری دەکات لەریخۆڵەدا.
٣. ریشاڵی بەسوود بۆ توانەوە: ئەمەش لەسەرچاوە سەوزە و میوەکاندا ھەەی.
٤. سەرتوێژی ماست: ئەمەش بەسوودە چونکە بەکتریای بەسودی تێدایە بۆ لەناوبردنی بەکتریای قۆڵۆن و ھەوکردنەکەی، ئەمەش کاری قۆڵۆن و ریخۆڵەکان رێک دەخات.
٥. نەعنا: چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ نەخۆشیەکانی قۆڵۆن چونکە زەیتی بۆنداری تێدایە ھاوکارە لەھێورکردنەوەی قۆڵۆندا.
٦. سرکەی سروشتی سێو: خواردنی ١ کەوچک سرکەی سێو کەرونکرابێتەوە بەکوپێک ئاو لەدوای ژەمەکان بەسودە بۆ پاککردنەوەی قۆڵۆن لەپاشماوەی خۆراک.
٧. ئاو : خواردنی ٨ کوپ ئاو لەرۆژێکدا باشترینە بۆ پاککردنەوەی قۆڵۆن.
٨. تۆوی کەتان: خواردنی ١ کەوچک تۆوی کەتان بەشێوەیەکی رۆژانە بەسوودە.
٩. زەیتی ماسی: کەترشی ئۆمیگا ٣ی تێدایە و بەسوودە بۆ پاراستنی ھاوسەنگی ھۆرمۆنی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زه‌لامه‌ك ب دووڤشکى چارەسەريا ئێشان دکت

Lalish Duhok

8 ئامۆژگارى بۆ خۆشترین و باشترین  بێنڤه‌دانا هاڤينێ ببه‌يه‌ سه‌ر 

Lalish Duhok

ئەڤ خوارن بۆ زارۆكێن دبن ئێك ساليێ دا قەدەغەنە

Lalish Duhok