شبكة لالش الاعلامية

مامۆستایێن ئایینى يێن موسلمان و ئێزدی: پشتگیریا ڕاپرسيێ، پشتگیریا پێکڤه‌ژيانێ يه‌

مامۆستایێن ئایینى يێن موسلمان و ئێزدی: پشتگیریا ڕاپرسيێ، پشتگیریا پێکڤه‌ژيانێ يه‌

 دهۆک-KDP.info- 
لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بریاریان دا، ٢٥-٩ـی ئەمساڵ وەک وادەی بەرێوەچوونی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت، مامۆستایانی ئایینی(موسڵمان، ئێزدی)ـیش پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ ڕآپرسی دووپات دەکەنەوە.

(مەلادلشاد) لە یەکیەتیی زانایانی ئیسلام لە پارێزگای دهۆک  بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: “ڕاپرسی بۆ ئەوەیە کورد بە مافە رەواکانی خۆی بگات، ئێمەش ئاڵا و نەتەوەمان هەیە و دەمانەوێ ببین بە دەوڵەت، وەك چۆن دەوڵەت بۆ هەموو گەلانی دونیا مافێکی سروشتییە و حەڵاڵە، دەبێت بۆ کوردیش بە هەمان شێوە حەڵاڵ بێ؛ جا ئێمە وەک مامۆستایانی ئایینی پشتگیریی ریفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان دەکەین، چونکە وڵاتەکەمان وڵاتی پێکەوەژیانە.”

هاوکات (پیر خەلات) مامۆستای ئایینی کوردانی ئێزدی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: “ریفراندۆم بۆ ئێزدییان زۆر گرینگە، چونکە چەندین ساڵە وڵاتانی دەوروبەرمان دژایەتیمان دەکەن و دەمانچەوسێننەوە، بۆ ئەوەی لەم هەموو دژایەتییە رزگار بین، پێویستە ئێمە پشتگیریی ریفراندۆم بین تا ئێمەی کوردانی ئێزدی پارێزراوتر بین.”
(پیر خەلات) هەروەها دەڵێ، “ئێزدی لە هەموو شۆڕشەکانی باشووری کوردستاندا بەشدارییان کردووە لە پێناو ئازادیی کوردستاندا و خوێنی ڕشتووە.”

ئەو مامۆستایەی ئایینی کوردانی ئێزدی جەخت دەکاتەوە: “ئێرە(باشووری کوردستان) خاکمانە، بۆیە پێوستە ئێمە بە هەموومان پێکەوە بچین بۆ دەنگدان و دەنگ بە بەڵێ بدەین. لەو بروایەدام ئێزدی هۆشیارن و دەزانن کێی هاوکاری کردوون و لە خەمیاندا بووە و کێ لە بەرژەوەندیی ئەوان کار دەکات، لە بەرئەوەش کوردانی ئێزدی چاوەڕوانی ئەو رۆژە پیرۆزەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤيسينگه‌ها لالش سميناره‌ك بۆ ئافره‌تێن گوندێ بێبانێ گێرا

Lalish Duhok

شێخ شامۆ: ئێزدی ڤه‌ناگەرن

Lalish Duhok

ب چاڤدێریا بەرێز”شێخ شامۆ” سێوانەكا چینكویی ل هۆلا لالش باعەدرێ‌ هاتە دروستكرن

Lalish Duhok