زارۆكهكێ ئێزدی ژ دهستێ داعشێ هاته رزگار کرن
مووسڵ-KDP.info-
ئەندامێکێ پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧، کچێکی ئێزدی لە مووسڵ لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگار کرا.
(ڤیان دەخیل)، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئەمڕۆ کچێکی ئێزدی لە لای ڕاستی مووسڵ ڕزگار کرا. کچەکە خەڵکی ناوچەی حەردانی سەر بە قەزای شنگالە، کە ماوەی نیزیکەی ٣ ساڵە لە دەستی داعشدا بوو.”
هەر لەم بارەیەوە (حسێن قائیدی)، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لە دەستی چەکدارانی داعشدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵدا هیچ کەس ڕزگار نەکراوە، تەنیا ٢٠ کەس لە مووسڵدا بوون، ئەویش لە کاتی ڕزگارکردنی گەڕەکەکاندا، خۆیان لە ماڵەکاندا حەشاردا بوو.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
