شبكة لالش الاعلامية

کوردێن فەیلی يێن دەرڤه‌ى هەرێما کوردستانێ هه‌ره‌شه‌ لێ دئێته‌ كرن

کوردێن فەیلی يێن دەرڤه‌ى هەرێما کوردستانێ هه‌ره‌شه‌ لێ دئێته‌ كرن 

رووداو – بەغدا
بەهۆی پشتیوانی کردن لە گشتپرسی باشووری کوردستان، کوردە فەیلییەکانی نیشتەجێی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی لایەنە شیعییەکان بوونەتەوە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.

کوردە فەیلییەکانیش بۆ پارێزگاریکردن لەخۆیان لە هەوڵی دروستکردن و پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بەخۆیانن و داوا لەبەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانیش دەکەن بەجیددی بێنە دەنگ و هەڵوەستە لەسەر ئەو پرسە بکەن.

بەهمەن حەسەن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا، رایگەیاند: پرسی گشتپرسی لە بەغدا بووەتە رۆژەڤێکی گەرمی میدیا ، گفتوگۆی شەقام ، ناکۆکی نێوان لایەنە عێراقییەکان و هەروەها مەترسی لەسەر کوردانی فەیلی.

پەیامنێری رووداو دەڵێت: شەوی رابردوو زۆربەی سەۆک عەشیرەتەکانی کوردی فەیلی لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی ئەو پرسەیان کرد، بەو پێیەی مەترسییەکی زۆر لەسەر کوردانی فەیلی دانیشتووی بەغدا، واست، نوعمانیە، عەلی شەرقی و عەلی غەربی، بەدرەو جەسان، عمارە و نەجەف، دروستبووە، بۆیە ئەوان لە هەوڵی کۆکردنەوە و دروستکردنی هێزێکی سەربازی تایبەت بە خۆیانن بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی تووندوتیژی لە بەرامبەریان.

بەپێی زانیارییەکانی رووداویش ئەو هێزەی کوردانی فەیلی بەنیازین پێکیبهێنن، ژمارەیان زیاتر لە 600 کەس دەبێت.

پەیامنێری رووداو دەشڵێت: ئێستا هەڕەشەکان گەیشتوونەتە ئاستێک لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی عێراق، کەسانی نەناسراو نامەی هەڕەشە دەخەنە ماڵی کوردە فەیلییەکان و پێیان دەڵێن ناوچەکە جێبهێڵن و بڕۆنەوە کوردستان، ئەمەش دڵگرانی و نیگەرانی و ترسی لەلای کوردانی فەیلی دروست کردووە، تەنانەت هەندێکیان بەهۆی هەڕەشەکانەوە ترسیان هەیە بچنە سەر کارەکانیشیان، لە نوێترین پێشهاتیشدا دوێنێ بەرپرسێکی دیکەی شیعەکان هەڕەشەی لە کوردە فەیلییەکان کردووە.

پەیامنێری رووداو ئاماژە بەوە دەدات، سەۆک عەشیرەتەکانی کوردی فەیلی،  کە بۆ رووداو قسەیان کردووە، دەڵێن پشت بە هیچ لایەنێکی سیاسی عێراقی لە بەغدا نابەستن و متمانەیان پێیان نییە، دەشڵێن ئێمە پشت بە رۆڵەکانی خۆمان دەبەستین، هاوکات گلەیی زۆریشیان لە حیزبە سیاسییەکانی کوردستان هەیە و داوا لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەن بەجددی بێنە دەنگ و هەڵوەستە لەسەر ئەو پرسە بکەن، داواش دەکەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جددی کار لەسەر ئەو بابەتە بکات، چونکە تا دێت هەڕەشەکان زیاتر دەبێت.

پەیامنێری رووداو ئاماژە بەوەش دەدات، بە قسەی یەکێک لە عەشیرەتەکانی کوردی فەیلی، ئەوان هەموویان پشتگیری لە گشتپرسی کوردستان ناکەن، بەڵکو بەشێکیان پشتگیری لێدەکەن و دەڵێن ناکرێت جارێکی دیکە ببینەوە قوربانی پرسێک لەو نێوەندەدا کەس گوێمان لێنەگرێت و ئاگاداری کۆژانەکانمان نەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بپيڤه‌له‌رزه‌كا بهێز ناڤه‌راستا ئیتالیا هەژاند

Lalish Duhok

موئەیەد تەیب: ”پێشمەرگەى ھیچ رێککەفتنه‌ك لگەل حەشدا شەعبی نینە”

Lalish Duhok

ئه‌نجومه‌نێ پارێزگه‌ها دهۆك بریاره‌كا گرنگ ده‌ركر

Lalish Duhok