شنگال.. ل سنوورێ په‌كه‌كێ ب گولا خانيێ كه‌سه‌كى هاته سۆتن
باسنيوز:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال ئاشكرایده‌كات كه له‌سنووری په‌كه‌كه له‌ناوچه‌ی خانه‌سۆر خانووی هاووڵاتییه‌ك ته‌قه‌ی لێكراوه و به‌هۆی گوله‌وه گڕی گرتووه و به‌ته‌واوه‌تی سووتێنراوه و ده‌شڵێ ئه‌مه هۆشدارییه‌كی مه‌ترسیداره بۆ كوردانی ئێزدی له‌سنووری په‌كه‌كه له شنگال.
خه‌یری زیبان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال بۆ(باس‌نیوز)گوتی: “خانووی هاووڵاتی(سه‌یدۆ حه‌جی عه‌لی)له ناوچه‌ی خانه‌سۆر له سنووری په‌كه‌كه له شنگال ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێكراوه و به‌وهۆیه‌وه ته‌واوی خانووه‌كه سووتاوه”.
گوتیشی: “ئه‌و ڕووداوانه له سنووری په‌كه‌كه ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ كوردانی ئێزدی له‌سنووری په‌كه‌كه چونكه پێده‌چێت چه‌ندین ڕێگا و شێوه تاقیبكه‌نه‌وه بۆ ترساندنی هاووڵاتیان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال زیاتر گوتی: “ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قه‌یان له ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه كردووه نه‌ناسراون به‌ڵام خانه‌سۆر له‌ژێر ده‌ستی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)یه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی كه خانووه‌كه‌شی سووتاوه هاووڵاتییه‌كی ئاسایی و بێ كێشه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
