شبكة لالش الاعلامية

ب نەکێشانا جگەرێ ل جهێن گشتى چی دێ روودەت؟

ب نەکێشانا جگەرێ ل جهێن گشتى چی دێ روودەت؟
رووداو-سلێمانی
دە ساڵ تێپەڕدەبێ بەسەر جێبەجێکردنی یاسای قەدەخەکردنی جگەرەکێشان لەشوێنە گشتییەکان لە بەریتانیا. ماڵپەڕی رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی ئەو گۆڕانکارییانەی پێشانداون کە لە دوای ئەو هەنگاوە گرنگە بەدیهاتوون کە ئەمانەن:

1-خەڵکێکی زۆرتر وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە:
لە ساڵی 2007 و چەسپاندنی یاساکەوە، ساڵ بە ساڵ ژمارەی ئەو کەسانە کەمیکردووە کە وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە. ئەمە زۆرتر لە گەنج و نەوجەوانەکان تێبینیکراوە، بۆ نموونە رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان خوار 16 ساڵ بووە و وازیان لە جگەرە هێناوە بووەتە نیوەی جاران و گەیشتوەتە 3% کە ئەوەش ریکۆردێکی نوێیە لە کەمیدا.

2-خەڵکێکی کەمتر لە نەخۆشخانە خەوێندراون:
ژمارەی ئەو کەسانە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە کە بەهۆی جەڵتەی دڵ، رەبۆ و هەوکردنی سییەکانەوە داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن. هەر لە دوای یەک ساڵ لە چەسپاندنی یاساکە؛ ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی جەڵتەی دڵ دەگەیێندرانە نەخۆشخانە 1200 کەسی کەمتر بوو لە ساڵێک لەوەوبەر.

3-پاکەتی سادە، کەمتر سەرنجی خەڵک رادەکێشێ:
بەریتانیا بڕیاریداوە کە پاکەتی جگەرە نابێ رازاوە و سەرنجڕاکێش بێ، بەڵکوو دەبێ سادە بێ و بە یەک فۆنت و یەک قەبارەی نووسین لێی بنووسرێ. پێشبینیدەکرێ لە درێژماوەدا ئەم هەنگاوە وا لە 300 هەزار بەریتانی بکات واز لە جگەرەکێشان بهێنن.

4-هۆشیاریی زیاتر لەبارەی جگەرەکێشانی دەستی دوو:
تێبینیکراوە لەدوای چەسپاندنی یاساکەوە، خەڵکی هۆشیارییان زیاترە لەبارەی ئەوەی لەنێو ماڵەکانیان جگەرە نەکێشن و ئەوەش لێکەوتەی ئەرێنیی زۆری هەن.

6-کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی وێستگەکان کەمبووەتەوە:
ساڵی 1987 کەسێک قونچکە جگەرەکەی لەنێو وێستگەی شەمەندەفەرێکدا فڕێدا، ئەوە بووەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی ئەوتۆ کە 31 کەسی کوشت. ئێستا لە سایەی قەدەخەکردنی جگەرەکێشان لەشوێنە گشتیەکانی وەک وێستگەکان، کارەساتی لەو جۆرە تۆمار ناکرێ.

6-نەوجەوانان کەمتر جگەرەدەکێشن:
ئێستا قەدەخەیەجگەرە بفرۆشرێتە کەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵ (جاران خوار تەمەنی 16 ساڵان بوو)، هەروەک جگەرە گرانترە و نەوجەوانان کەمتر دەتوانن بیکڕن.، جگە لەوانە؛ کەسانی پێگەیشتوو بۆیان نییە لە شوێنە گشتییەکان بیکێشن تا ئەمان چاویان لێبکەن. هەموو ئەوانە وایانکردووە نەوجەوانان کەمتر رووبکەنە جگەرەکێشان بەراورد بە پێش ساڵی 2007.

7-منداڵان کەمتر رووبەڕوون لەگەڵ دووکەڵی جگەرە:
ئێستا جگەرەکێشان لەنێو ئۆتۆمۆبێل قەدەخەیە، ئەوەش هەواڵێکی خۆشە لەبارەی تەندروستی منداڵان، چونکە منداڵان کۆئەندامی هەناسەیان بچووکترە و زۆرتر رووبەڕووی مەترسییەکانی دووکەڵی جگەرە دەبنەوە.

8-جگەرەی ئەلیکترۆنی گەیشت:
ئێستا زۆرتر لە جاران خەڵکی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن، بەڵام بانگەوازێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی ئەوانیش قەدەخەبکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەو خوارنێن پرن ژ مادێ ئاسنى بۆ زارۆكان 

Lalish Duhok

جووهى ژئه‌رەبان تەمەن درێژترن

Lalish Duhok

ره‌بۆ مه‌ترسيا نه‌خۆشیێن دلى زێده‌تر دكت

Lalish Duhok