بەغدا هەرەشەيا برینا مووچێ پێکهاتێن کەرکووکێ دکت
کەرکووک -KDP.info-![]()
بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکووک دەڵێ، بەغدا هەڕەشەی بڕینی مووچە لە پێکهاتەکان دەکات ئەگەربێت و بچنە ریفراندۆمەوە، پێکهاتەکان داوای گهرەنتی لە هەرێم دەکەن بۆ ئەوەی پاڵپشتی ریفراندۆم بکەن.
(د.محەممەد خوڕشید) بەرپرسی لقی 3ی پارتی لە کەرکووک وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، حکوومەتی عێراق هەڕەشەی بڕینی مووچە و هەندێ شتی دیکەی لە پێکهاتەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک کردووە ئەگەر بێت و دەنگ بە ریفراندۆم بدەن و گوتی، ”بەغدا ئەو هەوڵەیشی بۆئەوەیە تا ترس لای پێکهاتەکانی کەرکووک دروست بکات، کە ئەگەربێت و دەنگ بدەن ئەوا لە پاشەڕۆژدا مووچەکانیان دەبڕێ.”
ڕۆژی 7ی ئهم مانگه، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە و (سەرۆک بارزانی) لە کۆبوونەوەکەدا بە مەرسومێکی هەرێمی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان ڕاسپارد بۆ ئەوەی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکەن.
(د.محەممەد خوڕشید) دەشڵێ، ”پێکهاتەکانی کەرکووک داوایانە کە گهرەنتییان پێبدرێ بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە ریفراندۆم بکەن، ئەگەر گهرەنتییان پێبدرێ، ئەوا بێگومان ئامادەن کە دەنگ بە بەڵێ بە ریفراندۆم بدەن، لە رۆژانی رابردوویشدا پارتێکی تورکمانی پاڵپشتیی خۆیان بۆ ریفراندۆم دەربڕی کە دەنگ بە بەڵێ بە ریفراندۆم دەدەن.”
بهگوێرهی ڕاگەیێندراوی نوێنەرە باڵاكانی 15 حزبی سیاسیی ناو پارلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت و سەرۆك و جێگری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان، كه لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا كۆ بوونەوە، بڕیاری سازدانی ڕیفراندۆمیان دا و لهسهر چوار خاڵ ڕێككهوتن كه ئامانه بوون:
یەكەم: ڕۆژی بیستوپێنجی ئەیلوولی 2017 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دیاری كرا.
دووەم: هەر لە ڕۆژی كۆتاییی كۆبوونەوەكە هەتا كاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لایەنەكان كار بۆ كاراكردنەوەی پارلەمان و چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان بكەن ئەوەیش لەپێناو بەدەستهێنانی كۆدەنگیی نیشتیمانی.
سێیەم: جەخت لەسەر چاككردنەوەی بژێویی ژیانی خەڵك و ئاوڕدانەوە لە كێشە ئابوورییەكانی هاووڵاتیانی كوردستان و مووچەخۆر و چینوتوێژەكان و خەڵكی كەمدەرامەت كرایەوە.
چوارەم: بڕیار درا بە پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆكایەتیی (مەسعوود بارزانی). هەروەها بڕیار درا هەتا ڕێككەوتی 12ـی 6ـی 2017 پارتە سیاسییەكان نوێنەری خۆیان بۆ بەشداربوون لە چەند كۆمیتەی تایبەت بە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم دیاری بكەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
