شبكة لالش الاعلامية

لەزگا رێگريێ ژ ئەنفلۆنزايێ هاته‌ درووستکرن

لەزگا رێگريێ ژ ئەنفلۆنزايێ هاته‌ درووستکرن
رووداو-سلیمانی

لەزگەی رێگریی لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزا قۆناخی تاقیکردنەوەی تێپەڕاندوو توانی پێکوتەی دژی نەخۆشییەکە لە رێگەی پێستەوە بگەیێنێتە نێو جەستە.

لەزگەکە سەدان نوکی تیژی هاوشێوەی مووی پێوەیە کە بەبێ هیچ ئازارێک ڤاکسینەکە دەکەنە نێو جەستەی کەسەکە، هێندەش سادەیە هەرکەسێک دەتوانێت بۆ خۆی دابنێ، چونکە وەک هەر لەزگەیەکی دیکە بە پێستەوە دەنووسێ.

پسپۆران بە جۆرناڵی زانستیی (لانسێت)یان گوتووە کە لەزگەکە بە تایبەت بۆ ئەوانە جێگەی دڵخۆشییە کە لە دەرزیلێدان دەترسن.

هەروەک لەزگەکە وەک ڤاکسینە ئاساییەکان پیویستی بەوە نییە لە بەفرگردا هەڵبگیرێ، بەڵکو لە کەشی ئاسایی دەرمانخانەکان هەڵدەگیرێ و هەمووانیش دەتوانن بە رێنمایی پزیشک یان دەرمانساز بیکڕن.

زانکۆی ئیمۆری و ئەنستیتۆی تەکنۆلۆجیای جۆرجیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەزگەکەیان لەسەر کەسانی خۆبەخش تاقیکردووەتەوە و دەڵێن هێندەی کوتانە ئاساییەکان کارایە لە رێگریی لە ئەنفلۆنزادا، بێئەوەی ئەو ئازارەی هەبێ کە لەکاتی دەرزیلێدان تووشی کەسەکە دەبێ.

لە تاقیکردنەوەی لەزگەکەدا 100 کەس بەشداربوون کە بەشێکیان لە رێگەی دەرزیلێدان کوتروان و بەشێکی دیکە لەزگەکەیان بۆ داندراوە و دەرکەوتووە هەردوو رێگاژە وەکوو یەک کاریگەرن لە رێگریی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا.

لەزگەکە دەکرێ لە پلەی گەرمیی ئاساییدا بۆماوەی ساڵێک هەڵبگیرێ، بێئەوەی کاراییەکەی لەدەستبدات، ئەوەش جیاکەرەوەیەکی ئێجگار گرنگە بۆ ولاتانی دواکەوتو و روو لە گەشە کە لەوانەیە گرفتیان هەبێ لە هێشتنەوەی ڤاکسینە ئاساییەکان لە بەفرگردا بە بەردەوامیی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هيك به‌ژنا زارۆكان درێژتر دکت

Lalish Duhok

فینله‌ندی دلخۆشترین گه‌لێن جیهانێ نە

Lalish Duhok

جێلیێن پرچێ‌ و كارتێكرنێن وێ‌ ل سه‌ر پرچێ‌ گه‌نجان

Lalish Duhok