شبكة لالش الاعلامية

ل بریتانیا هنده‌ک نەخۆش سەدان کیلۆمەتران دبرن بۆ چارەسەريێ

ل بریتانیا هنده‌ک نەخۆش سەدان کیلۆمەتران دبرن بۆ چارەسەريێ

رووداو-سلێمانی

ئامارە نوێیەکان لە بەریتانیاوە دەڵێن رەوانەکردنی نەخۆشانی دەروونی بۆ نێوەندەکانی چارەسەری دوور لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، بە رێژەی 40% زیادیکردووە.

کەمکردنەوەی هاریکارییە داراییەکان بۆ نەخۆشخانەکان و کەمی تەختی بەتاڵ لە قاوشی نەخۆشخانەکان، پزیشکانی بەریتانی ناچاردەکات نەخۆشانی وەک شیزۆفرینیا و نەخۆشییە دەروونییەکانی دیکە رەوانەی ناوچەگەلێکی دوور بکەن کە هێشتا شوێنیان ماوە بۆ خەواندنی نەخۆش.

لە یەکێک لە بارەکاندا نەخۆشێکی دەروونی نیشتەجێی ناوچەی سۆمەرسێت لە رۆژئاوای ئینگلتەراوە رەوانەی سکۆتلەندا کراوە و بە ناچاری نزیکەی هەزار کیلۆمەتری بڕیوە تاکو گەیشتووەتە نێوەندێکی چارەسەری دەروونی.

کۆمەڵەی پزیشکانی بەریتانیا هۆشداریدەدەن بە حکومەت و داوادەکەن چیدیکە نەخۆشەکان نەکرێنە قوربانی “سیستمێکی روو لە شکست و داڕووخان”ی تەندروستی. ئەوان دەڵێن رەوانەکردنی نەخۆش بۆ شوێنە دوورە دەستەکان کار لە چارەسەر و چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەکات، چونکە هەم بێبەش دەبن لە پشتیوانی کەسە نزیکەکانیان، هەم هاوئاهەنگیی وەک پێویستیش لەنێوان نەخۆشخانە زۆر لە یەکدی دوورەکان نییە.

بەپێی داتا فەرمییەکان ساڵانی 2016-2017 لە سەرانسەری بەریتانیا 5,876 نەخۆشی دەروونی رەوانەی ناوچەگەلێک کراون بۆ چارەسەر کە دوور بووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی کەسوکار و هاوڕێیانیان.

ئەو نەخۆشانە بە تێکرا حەوت کاژێر و نێو لە شوێنی نیشتەجێبوونیان دووربوون و ئەگەر بە هۆکارە گشتییەکانی گواستنەوە رۆشتبن ئەوە 13 کاژێر لە رێگادا بوون بەرەو شوێنی چارەسەریان.

لە هەندێک ناوچەی لەندەن، چیدیکە جێگا نەماوە بۆ چارەسەری خێرا ئەو خانمانەی تووشی نەخۆشیی دەروونی هاتوون.

بەرپرسانی بەریتانیا بەڵێنیان داوە تاکو ساڵی 2021 گرفتی ناردنی نەخۆش بۆ شوێنە زۆر دوورەکان چارەسەر بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب ( بەلێ – خێر ) خوە ژ پەنجەشێرێ بپارێزە

Lalish Duhok

چاڤی: هێشتا دەرفەت بۆ برنا 4 ناسناڤا يا ماى

Lalish Duhok

‌زانا: قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشییه‌

Lalish Duhok