بۆچی ژن ژ زه‌لامان زێده‌تر دژین؟
وشه:
زانایان به پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌و هۆكاره چییه كه وای كردووه ژنان ته‌مه‌ن درێژتربن له پیاوان و به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستانه‌تر بژین.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه زانایان له زانكۆی سویسرا ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی پیاوان 10 ساڵ كه‌متره به به‌راورد به ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی ژنان.
بۆ سه‌لماندنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش، زانایان خوێنیان له هه‌زار و 600 كه‌س وه‌رگرت و تاقییان كرده‌وه، ده‌ركه‌وت كه ته‌مه‌نی كورتی پیاوان به كرۆمۆسۆمی نێرینه‌ی Y به‌نده، ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆكاره‌یه كه وای لێ ده‌كات توانای به‌رگریكردنی به‌رانبه‌ر نه‌خۆشییه قورسه‌كان نه‌بێت، هه‌م زوو تووشی ده‌بن هه‌میش زۆر به‌رگه‌ی ناگرن و ده‌یانكوژێت.
به پێی توێژینه‌وه‌كان، زانایان ئاشكرایان كرد كه گۆڕانی ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوون، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن له كرۆمۆسۆمه‌كانی Y نێرینه‌ی پیاوان، ئه‌مه‌ش كرۆمۆسۆمه‌كه بێهێز ده‌كات و ته‌مه‌ن كورت ده‌كات.
ئه‌م گۆرانكارییه‌ش هه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، تا ته‌مه‌نی پیری و مردن واز ناهێنێت، بۆیه له هه‌ندێك زانست‌دا ده‌گوترێت، كه پیاوان هه‌ر له گه‌نجێتییه‌وه خۆیان بۆ مردن و نه‌مان له ژیاندا ئاماده ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه_ RT
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
