وه‌زاره‌تا شه‌هیدان: گۆڕێن بكۆمێن شنگالێ دێ ئێنه هلدان
خه‌ندان–
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه ده‌ست به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ده‌ستی داعش ده‌كرێت له سنوری شه‌نگال و دواتر لهمهراسیمێكدا روفاته‌كان ده‌نێژرێن.
فواد ته‌ها، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ده‌بوو له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌ست به‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی شه‌نگال بكرایه، به‌ڵام “به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی لایه‌نی لۆجستیه‌وه بابه‌ته‌كه دواكه‌وتووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه راسته‌وخۆ ده‌ست به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ده‌ستی داعش ده‌كرێت له سنوری شه‌نگال و دواتر له مه‌راسیمێكدا روفاته‌كان ده‌نێژرێن، “داواش له نوێنه‌ری ئێزییدیه‌كان كراوه ده‌ست بهئامادهكاریهكان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات تیمه‌كان ده‌ست به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان بكه‌ن له شه‌نگال”.
قه‌زای شه‌نگال له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وایه (به‌دووری 120 كم، ده‌كه‌وێته رۆژئاوای موسڵ)، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌وته ده‌ستی داعش‌و دانیشتوانه‌كه‌ی له‌پێكهاته‌ی ئاینی ئێزیدی، رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌وه جگه له‌وه‌ی، هه‌زاران كه‌سیان لهگهنجو پیرو منداڵ، به‌دیل گیرا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وتیشی، “له‌ماوه‌ی رابردوودا 10 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه كه 67 روفاتمان ده‌رهێناوه، له‌ئێستاشدا 31 گۆڕی دیكه هه‌یه كه هێڵكاری بۆ كراوه‌و شوێنه‌كان دیاریكراوه، ته‌نها ئه‌وه ماوه تیمه‌كان ده‌ست به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی بكه‌ن له‌ناوچه ئازادكراوه‌كانی سنوری شه‌نگال.
رونیشیكرده‌وه، هه‌موو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعشن و له‌سنوری جه‌له‌ولاو سه‌عدیه ژماره‌یه‌ك گۆڕی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌و به‌ژماره‌ی جیا جیا روفاتی تێدابووه، له یه‌كێك لهسهربازگهكان نزیكه‌ی 15 روفاتی تێدابووه‌و له‌نزیك چوار ریانی جه‌له‌ولا-سه‌عدیه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ نزیكه‌ی 9 روفاتی تێدابووه.
دوای دوو ساڵ له‌هێرشی داعش، هه‌زاران ئێزیدی له‌ژێر ده‌ستی داعش به‌دیلی ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كان تائێستا له‌سه‌دا 20ی ناوچه‌كانی قه‌زای شه‌نگال له‌ده‌ستی داعشدا ماون، به‌هۆی پرۆسه‌كانی ئازادكردنو پاشان مینه چێندراوه‌كانی داعش-ه‌وه نزیكه‌ی له‌سه‌دا 80ی شاره‌كه‌و خانووه‌كانیش خاپووربوون.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌نگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌دوو قۆناغی ئه‌نجامدرا، سه‌ره‌تا له‌مانگی 12ی ساڵی 2014دا توانییان به‌شێك له‌ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری قه‌زاكه‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه ئازادبكه‌ن، دواتر له‌ئۆپه‌راسیۆنی مانگی 11ی 2015دا ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه راگه‌یه‌ندرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
