كارتەر: گرتنا مووسل و رەقە داويا داعشێ نینە
وشه
وەزیری پێشووی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا “ئاشتن كارتەر” ڕای گەیاند، ڕزگاركردنی شاری مووسڵی عێراق و ڕەقەی سووریا لە دەست تیرۆریستانی داعش، مانای كۆتاهاتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش نییە، بە پێچەوانەوە سەركردەكانی داعش بەرەو بیابانەكان دەڕۆن و پڕوپاگەندە دەكەن و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بۆ دووبارە خۆڕێكخستنەوە بەكار دەهێنن.
كارتەر لەو سەردەمەی ئەو وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بوو، وڵاتەكەی جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش ڕاگەیاند و لە وتارێكی لە ڕۆژنامەی “واشنتن پۆست”ی ئەمەریكی نووسیویەتی، پێویستە ڕۆڵی سوپا و هێزەكانی پێشمەرگە بەرز بنرخێنین لە ڕزگاركردنەوەی مووسڵ و پشتیوانی لە ستراتیجیی ڕزگاركردنی مووسڵ بكەن و بەپێی ئەو سیاسەتەی كە حكوومەتی پێشووی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی باراك ئۆباما دایڕیشتووە، پێویستە جێمس ماتیس بەردەوام بێ لەسەر جێبەجێكردنی ئەو ستراتیجە.
هەروەها دەڵێ، شكستی داعش لە مووسڵ و ڕەقە گرنگە، بەڵام كۆتای نییە، هۆشداری دا كە دووبارە ئاڵۆزی و توندوتیژی بۆ عێراق دەگەڕێتەوە، ئەگەر دۆخی ئابووری و سیاسی داهاتووی عێراق چاك نەكرێ و گرنگی بە خەڵك نەدرێت، هاوكات پێویستە ئەمەریكا هێزەكانی خۆی لە عێراق بهێڵێتەوە بە ئامانجی یارمەتیدانی هێزەكانی عێراق و مەشق پێكردنیان.
كارتەر ڕوونی كردووەتەوە، دۆخی سووریا زۆر ئاڵۆزتر لە دۆخی عێراقە، بەڵام پشتیوانی هەنگاوە سەربازییەكانی كردووە كە لەم دواییە ترەمپ بەرامبەر سووریا گرتییە بەر، لە مەشق پێكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات و پەرەپێدانی پێوەندییەكان لەگەڵ توركیای هاوپەیمانی ئەمەریكا و تێگەیاندن و ڕەواندنەوەی ئەو هەستیارییەی بەرامبەر بە چەكداركردنی هێزەكانی كورد هەیەتی لە شەڕی ڕزگاركردنەوەی ڕەقە.
لە كۆتای وتارەكەیدا وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمەریكا هۆشداری دەدا و دەڵێ، ڕۆڵی ڕووسیا لە سووریا مەترسیدارە، هێزەكانی ڕووسیا كە پوتین بە ئامانجی ڕیشەكێشكردنی تیرۆر ڕەوانەی سووریای كردوون، ڕۆڵێكی زۆر نەرێنی دەبینن لە پشتیوانیكردنی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
