شبكة لالش الاعلامية

سەیدۆ چەتۆ: ئەنجوومەنێ پارێزگه‌ها مووسل هەر بریاره‌كا بەغدا رەت دكت دژی ریفراندۆمێ بت 

سەیدۆ چەتۆ: ئەنجوومەنێ پارێزگه‌ها مووسل هەر بریاره‌كا بەغدا رەت دكت دژی ریفراندۆمێ بت 

مووسڵ-KDP.info-

سەرۆکوەزیرانی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کردووە و تێیدا داوای کردووە، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو ناوچانەدا، کە دەکەونە سنووری ماددەی ١٤٠ـەوە، نادەستوورییە و پێویستە ڕێگریی لێ بکەن و ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکەن، ئەنجومەن و ئیدارەی ئەو ناوچانە لێی بەرپرسیارن. ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵیش لە وەڵامی ئەو نوسراوەیەدا ڕایدەگەیەنێت: ”ئێمە بە ھیچ شێوەیەک پابەندی ئەو بڕیارانە نابین و ڕیفراندۆم بڕیاری لەسەر دراوە و پاشگەزبوونەوەی بۆ نییە.”

سەرکردایەتیی کورد بڕیاری داوە لە ٢٥/٩ی ئەمساڵدا لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم پڕۆسەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدات و بۆ ئەو مەبەستەش دەست بە ئامادەکاری کراوە و خەڵکی ئەو ناوچانە و پێکھاتەکانی؛ لەوانە مەسیحی و شەبەک و کورد و عەرەب و تورکمان و کاکەیی و ئێزیدی دڵخۆشیی خۆیان بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەربڕیووە، بەوەی کە بەردەوام لە بن دەسەڵاتی حکوومەتە یەک بە یەکەکانی عێراقدا چەوساونەتەوە و زوڵمیان لێ کراوە و قوربانییان داوە، بۆیە دەیانەوێت ناوچەکانیان بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان و لە ژێر دەستی حکوومەتی عێراق ڕزگاریان بن. لەم بارەیەوە، (سەیدۆ چەتۆ)، سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ناوچەکانی شنگال تا مەخموور و خانەقین و کەرکووک دەکەونە بەر ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق، بەڵام حکوومەتی عێراق ئەو ماددەیەی جێبەجێ نەکرد، بۆیە لە ٣١/١٢/٢٠٠٧ـەوە ئەو ماددەیە بەسەر چووە، بۆیە ئێستا کە ڕیفراندۆم لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێت، خەڵکی ئەو ناوچانە مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، کە ئەمە مافێکی یاسایی و دەستوورییە و کەس ناتوانێت ڕێگری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بکات، لەبەر ئەوەی حکوومەتی عێراق ھیچی بۆ ئەو ناوچانە نەکردووە و دەستووریشی جێبەجێ نەکردووە، بۆیە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەستوورییە.”

حکوومەتی عێراق ھەوڵ دەدات بەربەست بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دروست بکات و ڕێگری لە خەڵکی ئەو ناوچانە بکات و بۆ ئەو مەبەستەش ھەڵمەتێکی ڕاگەیاندنی دەست پێ کردووە و نووسراوێکیشی ئاراستەی ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگای ئەو ناوچانە کردووە، کە ڕێگری لە ڕیفراندۆم بکەن، (سەیدۆ چەتۆ) گوتی: ”حکوومەتی عێراق ھەر بڕیارێک بدات، ئێمە، وەکو ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ڕەتی دەکەینەوە و جێبەجێی ناکەین، چونکە ئەوە مافێکی دەستووریی خەڵکی ئەو ناوچانەیە.”

لە کاتی ھاتنی داعشدا بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، سوپای عێراق چەکەکانی ڕادەستی داعش کرد و خۆیشیان ڕایان کرد و ھێزی پێشمەرگە تاکە ھێز بوو بەرگریی لەو خەڵکە کرد و ناوچەکانی لە دەستی داعش ڕزگار کرد و ھەرێمی کوردستانیش دەرگای بە ڕووی خەڵکی ئەو ناوچانەدا واڵا کرد، بۆ ئەوەی ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بن. (چەتۆ) ڕوونی کردەوە: ”پێویستە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بڕیارێک دەربکات دەربارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی قەزا و ناحیەکانی سنووری مووسڵ ئاگادار بکەینەوە، بۆ ئەوەی بە خەڵک بڵێن، ڕیفراندۆم حەقێکی دەستووریی ئێوەیە و مافی خۆتانە بڕیار لە چارەنووسی خۆتان بدەن، بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان و لەژێر دەسەڵات و زوڵمی عێراق ڕزگار بن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەندامەكێ‌ بەرێ‌ یێ‌ جڤاتا پارێزگەها نەینەوا:خەلكێ‌ شنگال چەندین پۆستێن ئیداری ژدەستداینە

Lalish Duhok

پشتى زێده‌ترى دوو سالان،بکۆژێ کچەكا کوردا ئێزدی ل دهۆکێ هاته‌ دەسته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

لژێر چاڤدێریا بەرێز”شێخ شامۆ” فیستەڤالا شنگال یا فلكلۆری و هۆنەری هاتە گێران

Lalish Duhok