شبكة لالش الاعلامية

ڤیان دەخیل:هەول د دەین ئەو گرتيێن بۆ ده‌رڤه‌ى عێراقێ هاتينه‌ ڤه‌گوهاستن ڤه‌گه‌رينين

ڤیان دەخیل:هەول د دەین ئەو گرتيێن بۆ ده‌رڤه‌ى عێراقێ هاتينه‌ ڤه‌گوهاستن ڤه‌گه‌رينين

بەغداد-KDP.info-

(ڤیان دەخیل)، ئەندامی کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن ئەو کچ و ژنانەی چەکدارانی داعش بردوویانن بۆ دەرەوە، بیانگەڕێننەوە.

(ڤیان دەخیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئێمە لە هەوڵ و بزاڤداین ئەو ڕفێنراوانە بگەڕێنینەوە نێو کەسوکارەکانیان. بۆ ئەو مەبەستەش لە گەل (ئیبراهیم جەعفەری)، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ بووینەوە و ئەم پرسەمان لەگەڵ ئەوان تاوتوێ کرد، بۆ ئەوەی ئەو ڕفێنراوانەوەی کە چەکدارانی داعش گواستوویاننەتەوە بۆ دەرەوە، بگەڕێنینەوە، چونکە بە پێی زانیارییەکانمان، هەندێک لە ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی براونەتە دەرەوە.”

لە (٣-٨-٢٠١٤)دا داعش دەستی بە سەر شنگالدا گرت و بە هەزاران کچ و ژنیان ڕفاند و کردیاننە کوێلە و کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکردن و کۆمەڵکوژییان بەسەر ئێزدییاندا هێنا. لە (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥)دا بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە شنگال لەدەست چەکدارانی داعش ڕزگار کرا.

(حسێن قائیدی)، بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک دەڵێت: ”ئێستا زیاتر لە ٣٠٧٠ کەس لە دەستی داعش ڕزگار بوونە و زیاتر لە ٣٣٠٠ کەسیش لە دەستی داعشدا ماون. جگە لە نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی، کە سەر بە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (نیچیرڤان بارزانی)یە، هیچ کەس و لایەنێکی دیکە بۆ ڕزگارکردنی ئەو ڕفێنراوانە هاوکاریی کوردانی ئێزدیی نەکردووە.”

(ڤیان دەخیل) گوتیشی: ”دەبێ ئەو داعشانەی عێراقین، بە پێی یاساکانی عێراق دادگایی بکرێن و ئەوانەیشی خەڵکی دەرەوی عێراقن، بە پێی یاساکانی وڵاتەکانیان دادگایی بکرێن و پێویستە کچەکانمان بە سەربەرزی بگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان و هەر شتێکیشیان پێوست بێت، بۆیان بکرێت.”

شنگال دەکەوێتە ٨٠ کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای پارێزگای مووسڵ و دانیشتوانەکەی زیاتر کوردانی ئێزدین و بەشێکیشیان تورکمان و عەرەبن. بە گوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی دانیشتوانی شنگال ٨٤ هەزار کەسە.

پێشتر (حسێن قاسم حەسوون)، گۆتەبێژی باڵای دۆسییەی بەجینۆسایدناساندنی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاندبوو: ”ئێستا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەجینۆسایدناساندنی کەیسی شنگال، کەچی عێراق ئەندام نییە لە داداگای تاوانی نێودەوڵەتیدا و ئەمەش بووەتە کێشە بۆ ئەوەی کەیسەکە دابخرێت و حکوومەتی عێراق هاوکاریی ئەم کەیسەی نەکردووە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل بنگه‌هێ لالش خورتکرنا دادپه‌روه‌ريێ وڕەوشەنبیریا هەڤنشتیمانیبوونێ ل ناڤ پێکهاته‌يێن کوردستانێ دا دئێته‌ گه‌نگه‌شه‌كرن

Lalish Duhok

شێخ شامۆ:دڤێت ئێزدی ب ئاقلانە سەرەدەریێ‌ دگەل ڤی بارودۆخی بكن

Lalish Duhok

كەسایەتی و رەوشەنبیرێن كوردستانێ‌ رۆلێ‌ بنگەهێ‌ لالش بلند دنرخینن

Lalish Duhok