د 5 هه‌يڤان دا 8 ملیۆن زارۆك ل چینێ ژ دایكبووينه
رووداو – چین
كۆمسیۆنی ته‌ندروستی و پلاندانانی خێزانی چین رایگه‌یاند، له‌پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ژماره‌ی له‌دایكبوون بەراورد بەهه‌مان قۆناخی ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 7.8 زیادیكردووه. له‌كاتێكدا حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار منداڵ له پێنج مانگی ئه‌مساڵدا له‌دایكبوون، جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه رێژه‌ی سه‌دا 58ی ئه‌و منداڵانه منداڵی یه‌كه‌می خێزانه‌كانیان نه‌بوون.
له‌ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی یاسای “دوو منداڵ” له چین، حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار له‌دایكبوون تۆماركراون. بەراورد بەهه‌مان قۆناخی ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی 7.8% له‌دایكبوون زیادیكردووه.
له ساڵی 2016 دا چین یاسای “یه‌ك منداڵ”ی هه‌ڵگرت، 17 ملیۆن و 860 منداڵ له‌دایكبوون. دانیشتوانی چین كه له كۆتایی 2015 دا ملیارێك و 370 ملیۆن بوو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له 2030 دا ئه‌و ژماره‌یه بگاته ملیارێك و 450 ملیۆن.
له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی گه‌شه‌ی دانیشتوان له وڵاتی چین، یاسای “یه‌ك منداڵ” ده‌ركرا و به‌وپێیه خێزانێك بۆی نه‌بوو له منداڵێك زیاتری ببێت. به‌پێی یاساكه ئه‌و خێزانانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ژین، ئه‌گه‌ر منداڵی یه‌كه‌میان كچ بێت، رێگه‌ی پێده‌درا منداڵێكی دیكه‌شی ببێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
