شبكة لالش الاعلامية

شێوازێ ساخله‌مێ ژیانێ 11 سالان تەمەنێ ته‌ درێژ دکت

شێوازێ ساخله‌مێ ژیانێ 11 سالان تەمەنێ ته‌ درێژ دکت

رووداو-سلێمانی

توێژەرانی ئەڵمانی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی پێڕەوکردنی شێوازی تەندروستانەی ژیان و دووربوون لە نەریتە خۆراکییە نادروستەکان، تێكڕای تەمەنی مرۆڤ 11 ساڵ درێژدەکات.

میکۆ مارسێکلا، بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی ماکس بلانک بۆ توێژینەوە دیمۆگرافییەکان لە ئەڵمانیا، دەڵێ “بە توێژینەوە دەرمانخست شێوازی تەندروستانەی ژیان تێچوویەکی ئەوتۆی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا وادەکات مرۆڤ ساڵانێکی زۆرتر و بە تەندروستییەکی باشترەوە بژی”.

مارسێکلا دەڵێ پێڕەوکردنی شێوازی تەندروستی دوورت دەگرێ لە قەڵەوی، جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولی.

توێژینەوەکە، کە لەسەر چواردەهەزار کەسی تەمەن 50-89 ساڵان لە ئەمریکاوە ئەنجامدراوە و چواردە ساڵی خایاندووە، دەریخستووە ئەوانەی هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە و زۆریش قەڵەو نەبوون، تێکڕای تەمەنیان 4-5 ساڵ درێژتر بووە.

هەروەک دەریخستووە ئەو پیاوانەی کێشیان ئاساییە و جگەرەناکێشن، بە تێکڕا 11 ساڵ زۆرتر دەژین لەو پیاوانەی کێشیان زیادە و جگەرەدەکێشن، بۆ خانمەکان جیاوازییەکە 11 ساڵ بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

برنجێ سپی ئەڤ مفانه‌ هه‌نه‌ 

Lalish Duhok

نۆژدارێن بریتانیا: دڤێت پشکنینا پێشوەخت يا دلى بۆ وەرزشڤانان بێته‌ كرن 

Lalish Duhok

نەخۆشێن شەكرێ ساڤارێ بخۆن ؟

Lalish Duhok