شبكة لالش الاعلامية

رێیەکا نوو بۆ چارەسەرييا خەمۆکيێ

رێیەکا نوو بۆ چارەسەرييا خەمۆکيێ
رووداو – هەولێر

رێگەیەکی نوێی چارەسەرکردنی خەمۆکی جێگەی دەرمان و رێگە کلاسیکییەکانی چارەسەری نەخۆشییەکە دەگرێتەوە.

TMS کورتکراوەی (Transcranial Magnetic Stimulation)ـە، وروژاندنی کارەبایی خانەکانی مێشکە و تاوەکو ئێستا سێ لە کۆمپانیا هۆڵەندییەکانی بواری دڵنیایی تەندروستی بەکاریانهێناوە. بەگوێرەی ئەنجامەکان %30 تووشبووانی نەخۆشی لە رێگە نوێیەکە سوودمەند دەبن.

گرووپی کۆمپانیاکانی دڵنیایی تەندروستی (Zorgverzekeraars Nederland) لە هۆڵەندا رایدەگەیێنێت، رێگە نوێیەکە سەلامەتە و کاریگەرییەکەی بەشێوەیەکی زانستی سەلمێندراوە.

ZN داوا لە کۆمپانیا هۆڵەندییەکانی دڵنیایی تەندروستی دەکات پەلە بکەن لە سوودوەرگرتنی زیاتر لە رێگە نوێیەکە بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی نەخۆشی خەمۆکی.

TMS خانەکان لەو ناوچەیەی بەشی پێشەوەی مێشك دەوروژێنێت کە بەرپرسن لە هەستەکان، بەوەش هاوسەنگی بۆ هەستە داتەپیوەکانی تووشبووانی نەخۆشی خەمۆکی دەگەڕێنێتەوە، هەر کۆرسێکی چارەسەر 20 خولەک دەخایێنێت و لە شەش هەفتەی یەکەمدا رۆژانە ئەنجام دەدرێت.

ئایریس سۆمەر پڕۆفیسۆر لە نەخۆشییە دەروونییەکان رێگە نوێیەکە بە ئەرێنی و دڵخۆشکەر دەزانێت، بەڵام دڵگرانە لەوەی پزیشکان دوای دەرمان و چارەسەر بە گفتوگۆ ئینجا پەنا بۆ TMS دەبەن، لەگەڵ ئەوەشدا نییە بکرێتە هاوبەشی چارەسەر بە گفتوگۆ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئافرەت ل دەمێ دووگیانی و سورا هەیڤانە پێدڤیە گوشتێ سوور بخۆت

Lalish Duhok

پیاسه‌کرن ل باخچه‌ى ب مفاتره‌  ژ يا جاده‌يان

Lalish Duhok

ڤەکۆلینەکا نوو: ڤەخوارنا قەھوێ دبیت ژیێ تە درێژتر بکەت

Lalish Duhok