شبكة لالش الاعلامية

کاریگەرییا ساخله‌ميا تاوه‌رێن مۆبايلێ ل كوردستانێ 

کاریگەرییا ساخله‌ميا تاوه‌رێن مۆبايلێ ل كوردستانێ 
SNN: 

لەبارەی کاریگەریە ژینگەیی و تەندروستی تاوەرەکانی گەیاندنەوە رونکردەوە دەدرێت و بەرێوەبەری ژینگەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت” رێگا بەھیچ تاوەرێک نادرێت دابنرێت تاوەکو پابەندی رێنمایەکان نەبێت”.
لەسلێمانی، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بەھاوکاری دەستەی پەیوەندییەکان و میدیا و کۆمپانیاکانی مۆبایل و فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ۆرک شۆپێک لەژێرناوی (کاریگەریە ژینگەی و تەندروستیەکانی تاوەرەکانی مۆبایل و مۆبایلی زیرەک) سازکرد.
دیار غەریب بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ھەوڵدەدەین ھۆشیاریەک لای ھاوڵاتیان لەبارەی زیانەکانی تاوەرەکانی گەیاند دروست بکەین، ئەو راسپاردانەش لەم ۆرک شۆپەدا دەردەچن لەرێگای وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە دەکرێت بەمەرج بەسەر سەرجەم کۆمپانیاکانی گەیاندن لەسەر ئاستی عێراق، لەرێگای چاککردن و پاراستنی ژینگەشەوە بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن.
وتیشی: چەند رێنمایەک ھەیە تایبەت بە دانانی تاوەرەکان و ھیچ تاوەرێکیش لەسنوری پارێزگای سلێمانی دانەنراوە بەبێ رەزامەندی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، رێگەش بە ھیچ تاوەرێک نادرێت دابنرێت تاوەکو پابەندی رێنمایەکان نەبێت.
سەبارەت زیانی تاوەرەکان بۆ سەر ژینگە و تەندروستی، رایگەیاند: پرسیارێکی وەڵام نەدراوەیە لەسەر ئاستی جیھان تائێستا نازانرێت زیانەکانی چین، بەڵام کاریگەریان ھەیە و لە داھاتوودا روندەبێتەوە و تێبینیشکراوە لەو شوێنەی تاوەرەکانی گەیاندنی لێیە بەھیچ شێوەیە شەمشەمەکوێرە لێیان نزیک نابێتەوە.
لەبارەی ئاماری تاوەرەکانیشەوە ئاماژەی بەوەدا، بەنزیکەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەنزیکەی ١٥٠٠ تاوەر بونیان ھەیە، ھیچ ستاندارێک نییە بۆ سنوردارکردنی رێژەی تاوەرەکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نیمۆک دێ تە ژ نۆشداران دوور کەت

Lalish Duhok

ئەڤنه‌ ئازارێن قۆلۆنێ ناھێلن

Lalish Duhok

پیاده‌ هۆكاره‌كێ كاریگه‌ر و گرنگه‌ بۆ چالاككرنا مێشكى 

Lalish Duhok