كورده‌كێ ئاكنجيێ سوید خه‌لكێ فێرى فرۆكه‌ڤانيێ دكت
وشه
گه‌نجێكی كورد له سوید، خولی فێربوونی ئه‌كادیمی فڕۆكه‌وانی كردووه‌ته‌وه و ده‌رچووانی ئه‌و خوله دوو ساڵییه، بڕوانامه‌ی جیهانی باوه‌ڕپێكراو وه‌رده‌گرن. له هه‌ر كوێیه‌كی دنیا بیت ڕێگر نییه له به‌رده‌م خه‌ونی فێربوونی فڕۆكه‌وانی، ئاخر ئه‌و سه‌نته‌ره خۆی ده‌تبات بۆ سوید و به‌شێوه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی فێری فڕینت ده‌كات.
له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری (ڤێسته‌ڕۆس)ی باكوری ڕۆژئاوای ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، ئالان ڕه‌ئووف /٣٥ ساڵ/ كه له ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه له سوید ده‌ژی و به‌شی فڕۆكه‌وانی له زانكۆی ئه‌و وڵاته ته‌واو كردووه، له ساڵی ٢٠١٥ به فه‌رمی مۆڵه‌تی سه‌نته‌ری (stockholm flight Academy) وه‌رده‌گرێت و هه‌ر له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌دا، خه‌ڵك له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سوید به زانستی و ئه‌كادیمی فێری پیشه‌ی فڕۆكه‌وانی تایبه‌ت و فڕۆكه‌ی دووماتۆڕی بازرگانیی و نه‌فه‌رهه‌ڵگر ده‌كات. ده‌رچووان مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانیان پێ ده‌درێت.
ئالان ده‌ڵێ، “حكوومه‌تی سویدی یارمه‌تیده‌رمانه و له سه‌نته‌ره‌كه‌مان پێنج فڕۆكه‌مان هه‌یه كه هی حكوومه‌تی سویدن و وه‌ك هاوكاری به قوتابخانه‌كه‌مان دراوه”.
له‌و سه‌نته‌ره‌دا جیا له خه‌ڵكی سوید، فێرخوازی ڕووسیا و هیند و كوردستان و یۆنان و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هه‌ن. ئه‌وانه له ڕێی وێبسایت و په‌یجی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له (stockholm flight Academy) وانه‌ی فڕۆكه‌وانی ده‌خوێنن. ئالان ڕه‌ئووف به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌ڵێ، “له هه‌موو دنیاوه خه‌ڵك دێن بۆ فێربوون و ساڵانه ٢٠ قوتابی وه‌رده‌گرین”.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سوید پێوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن، ڕه‌ئووف زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ڤیزای خوێندن بۆ فێرخوازان وه‌رده‌گرن و شوێنی مانه‌وه‌یشیان له‌ناو سه‌نته‌ره‌كه بۆ دابین كراوه. ئه‌و ده‌ڵێ “فێربوونی فڕۆكه‌وانی له سه‌نته‌ری (stockholm flight Academy) به‌شێوه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی ١٠٠%ـه و ده‌رچووان بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان پێ ده‌درێت، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سویده‌وه ته‌سدیق كراوه و فێرخواز ده‌توانێت فڕۆكه‌ی گه‌وره‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ههڵبفڕێنێت”.
ئالان ڕه‌ئووف باس له مه‌رجی وه‌رگرتنی قوتابییان ده‌كات له سه‌نته‌ره‌كه‌یان به‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتن، پێویسته هه‌ر فێرخوازێك پشكنینی پزیشكی بكات و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته و لایه‌نی ده‌روونی ته‌ندروست بن كه به جۆره‌ها شێواز، ئاستی دڵه‌ڕاوكێ و ترسی زۆر تاقی ده‌كرێته‌وه و ئاستی به‌رگه‌گرتنیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت. كاتێكیش پێوه‌ندی به سه‌نته‌ره‌كه‌وه ده‌كات، سه‌ره‌تا یه‌ك كاتی ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌ك بفڕێت، تا دڵنیا ببێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی هه‌ڵی بژاردووه به‌لایه‌وه په‌سنده، چونكه كه‌سانێك هه‌ن حه‌زی زۆریان بۆ فڕین هه‌یه، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر كردار ترس ڕێگریانه. ئه‌وه له كاتێكدایه له وانه‌كاندا به‌شێوه‌ی جۆراوجۆری پڕاكتیكی ترسیان ناهێڵرێت.
خوێندن و فێربوون
له (stockholm flight Academy)، ساڵانه دوو كۆرس ده‌خوێنرێت كه ئه‌وانیش له مانگی یه‌ك و مانگی هه‌شت ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و تا دوو ساڵ درێژ ده‌بێته‌وه.
شه‌ش مانگی سه‌ره‌تا فێرخوازان فێری زمانی ئینگلیزی ده‌كرێن، ئه‌وه مه‌رجه هه‌موو فڕۆكه‌وانێك بیزانێت و ئه‌و زمانه به‌زمانی فڕۆكه داده‌نرێت. دواتر شه‌ش مانگ به تیۆری شاره‌زای ئامێره‌كان و چۆنیه‌تیی كار پێكردن و ته‌كنیكه‌كانی فڕین ئاشنا ده‌كرێت و به‌شێوازی ئه‌كادیمی ده‌یخوێنن.
ساڵی دووه‌م كرده‌ییه و به پڕاكتیك وانه‌كان ده‌گوترێنه‌وه كه سه‌ره‌تا به فڕۆكه‌ی بچووك و دواتر به فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كۆتای به خوله‌كه ده‌هێنرێت.
ئالان ڕه‌ئووف باس له پراكتیكی وانه‌كانیان ده‌كات كه قوتابییان ده‌بێت به شه‌و و له كه‌شوهه‌وای ناله‌بار و باراناویدا فڕین بكه‌ن و له فڕۆكه‌خانه‌ی بچووك و مه‌ودا كورتیشدا بتوانن بنیشنه‌وه. جیا له‌وه سیسته‌می دوو فڕۆكهوانیش كه له‌یه‌ك فڕۆكه‌دا دوو فڕۆكه‌وان هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن، یه‌كێكه له وانه‌كانی فێرخوازان كه ئه‌وه مه‌رجێكی سه‌ره‌كیی زۆربه‌ی كۆمپانیاكانه بۆ وه‌رگرتنی فڕۆكه‌وان.
تێچووی فێربوون
ئه‌گه‌رچی نه نه‌ته‌وه و نه وڵات و نه بڕوانامه ڕێگر نین بۆ فێربوونی فڕین له‌و سه‌نته‌ره‌دا، به‌ڵام ڕه‌نگه تێچووه‌كه‌ی ئاواتی فڕینی زۆر كه‌س هه‌ر به خه‌ون بهێڵێته‌وه.
نرخی فێربوون به‌گشتی ١٠٠ هه‌زار دۆلاره، واتا بۆ ئه‌وه‌ی ببیته فڕۆكه‌وان له‌و سه‌نته‌ره‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، پێویسته ١٠ ده‌فته‌ر دۆلارت له بهركدا بێت كه ئه‌وه‌ش به شوێنی مانه‌وه و خواردن و كتێب و چه‌ند پێویستییه‌كی دوو ساڵی هه‌ر فێرخوازێكهوهیه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و نرخه بۆ فێرخوازانی ده‌ره‌وه‌ی سویده و سه‌ره‌تا سێ هه‌زار دۆلار ده‌دات و دوای گه‌یشتنی بۆ سوید ده‌بێت ١٠ هه‌زار دۆلار بدات، ئه‌وه‌ی تریش هه‌موو سێ مانگ جارێك ١٠ هه‌زار دۆلار ده‌دات. ئالان له‌سه‌ر نرخه‌كه ده‌ڵێ، “تێچووی فێربوونی فڕۆكه‌وانی له دنیادا به‌رزه كه ئه‌وه‌ی ئێمه ڕه‌نگه كه‌مترین بێت”.
ئه‌و سه‌نته‌ره ، ئێسته له خولی دووه‌میدایه و ٢٠ قوتابیش ته‌واویان كردووه. دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانی ده‌توانن وه‌ك یاریده‌ده‌ر له كورسی ده‌سته ڕاستی فڕۆكه ده‌ستبه‌كار بكه‌ن.
ئاسۆ ئه‌حمه‌د عه‌لی یه‌ك له‌وانه‌ی له خولی یه‌كه‌می (stockholm flight Academy) به‌شدار بووه، ئه‌و كه له‌و سه‌نته‌ره وانه‌ی له‌سه‌ر حه‌وت جۆری فڕۆكه وه‌رگرتووه، ده‌ڵێ “من ئێسته به‌باشی ئاماده‌م و له هه‌وڵدام له كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی كار وه‌چه‌نگ بخه‌م”.
ئاسۆ له سوید نووسینگه‌ی شۆفێری ئۆتۆمبێلی هه‌یه، دوای وه‌دیهێنانی خه‌ونی منداڵی بۆ فڕۆكه‌وانی له‌و سه‌نته‌ره، ئێسته مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانی له سوید وه‌رگرتووه و ده‌ڵێ، “به هه‌زار و ٢٠٠ كات فڕین، پله‌ی كاپتن وه‌رده‌گرم”.
له مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانیدا، كات رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له‌و سه‌نته‌ره به ٤٥ كات فڕین مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانی تایبه‌ت وه‌رده‌گریت، پێویسته ١٠٠ كات بفڕیت بۆ گۆڕینی به مۆڵه‌تی بازرگانی. دوای ئه‌وه مۆڵه‌تی گشتی دێت كه بۆ ئه‌وه‌یش پێویسته هه‌زار كات وه‌ك یاریده‌ده‌ری كاپتن له كورسی ده‌سته‌ڕاستی فڕۆكه بفڕیت، تا پله‌ی كاپتنت پێ ده‌درێت. خۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌نته‌ری فڕۆكه‌واندا ده‌خوێنن، هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ٢٥٠ كات فڕینی ده‌بێت.
له سوید سه‌نته‌ری هاوشێوه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌ی ئالان كه‌م نین. ئاسۆ كه سه‌ردانی چه‌ندانی كردووه ده‌ڵێ، “له ڕووی جۆریه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، گه‌لێك له‌وانه‌ی تر باشتره”. ئالانی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ش له‌به‌ر خواستی زۆری فێرخواز ده‌ڵێ، “نیازمانه دوو سه‌نته‌ری تر له كوردستان و ئیمارات بكه‌ینه‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
