شبكة لالش الاعلامية

مه‌حما خه‌ليل:”تەنها رێ بۆ چارەسەرکرنا برینا کوردێن ئێزدی، ڤه‌گه‌ريانا شنگالێ يه‌ بۆ سەر هەرێما کوردستانێ”

مه‌حما خه‌ليل:”تەنها رێ بۆ چارەسەرکرنا برینا کوردێن ئێزدی، ڤه‌گه‌ريانا شنگالێ يه‌ بۆ سەر هەرێما کوردستانێ”

باسنيوز:
ئیدارەی شاری شنگال لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیدا رایدەگەیەنێت، کە تەنیا دوو داواکارییان هەیە.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کوردانی ئێزدی بە دەستی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و رژێمەکانی پێشووی عێراق رووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە.

مەحما خەلیل پێی وایە تەنیا رێگا بۆ چارەسەرکردنی برینی دڵی کوردانی ئێزدی، گەڕانەوەی شاری شنگالە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ئازادکردنەوەی گوندانەی ناوچەکەیە؛ خانەسۆر، سیبا شێخ خدر، گردعوزێر و کۆچۆ، کە لەژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دان.

قایمقامی شنگال داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ش کرد، کە ئەو گوندانەی چەکدارەکانیان دەستیان بەسەردا گرتووە، بگێڕنەوە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی شنگال.

رۆژی 3\8\2017، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شاری شنگال و داگیریان کرد، دواتریش ژمارەیەکی زۆری کوردانی ئێزدییان رفاند.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، نزیکەی نیوەی خاکی عێراق، (شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار) لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شێخ شامۆ..بۆ پشتەڤانیکرنا ئێزدیاتیێ و کوردایەتیێ دەستا ژ رێبازا بنگەھێ لالش بەرنادەین

Lalish Duhok

شێخ شامۆ:پرۆژێ‌ پارێزگەهێن شنگال و دەشتا نەینەوا خالەكا دیرۆكی یە بۆ جڤاكێ‌ ئێزدی

Lalish Duhok

پەرلەمانێ پورتوگال کۆمكوژیا ئێزدیان ب جینۆساید ناساند

Lalish Duhok