شبكة لالش الاعلامية

ئێزدى داخواز دكن حەشدا شەعبی گوندێن وان چۆل بكن

ئێزدى داخواز دكن حەشدا شەعبی گوندێن وان چۆل بكن

وشه‌

لەژێر چاودێریی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سەنتەری شاری دهۆك بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆری كونسولگەری و نوێنەرانی گەلانی دنیا و كەسایەتیی ئێزیدی و جەماوەرێكی زۆر، یادی كارەساتی شنگال كرایەوە، ئەوان داوا دەكەن حەشدی شەعبی گوندەكانیان چۆڵ بكەن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی ئێزیدی بتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

عیسمەت میر تەحسین بەگ جێگر و كوڕی میر تەحسین بەگ بە “وشە”ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەژێر چاودێریی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی میر تەحسین بەگ، یادی كارەساتی شنگال دەكرێتەوە. لە رێوڕەسمەكەدا كۆمەڵێك چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن و ئێزیدییەكان چەند داواكارییەكیان هەیە كە لەوێ دەیخەنە ڕوو، لەوانە داوا دەكرێت هەرچی زووە حەشد شەعبی گوندەكانیان چۆڵ بكەن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی ئێزیدی بتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

ئەو گوتی، تا ئێستە زیاتر لە سێ هەزار كچ و ژنی ئێزیدی لە دەست داعش ماون كە زۆرینەیان لە شاری رەقەی سووریان، بەڵام ژمارەیەكی زۆریش لە ناوچەكانی حەویجە و تەلەعفەر و ئەو ناوچانەن كە هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدان.

ڕۆژی سێی ئابی ساڵی 2014 چەكدارانی داعش هێرشێكی كتوپڕیان كردە سەر دەڤەری شنگال و ژمارەیەكی زۆری ئێزیدییان كوشتوبڕ كرد، نزیكەی 75 هەزار كەسی سڤیل ئاوارەی سنوورەكان بوون و ڕووەو چیای شنگال ڕۆیشتن، هەروەها 400 هەزار ئێزیدی بەرەو سنووری پارێزگای دهۆك كۆچیان كرد. تا ئێستەیش سێ هەزار كچ و ژنی ئێزیدی چارەنووسیان نادیارە.

هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمەكەیان، رۆژی 17 كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 2014 كە رۆژی ئاڵای كوردستانیشە، هێرشیان بۆ ئازادكردنی ناوچەكانی ژێردەستی داعش دەست پێ كرد و سێ رۆژ دواتر چوونە دەروازەی شارۆكەی شنگال. لە 13ی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 2015 شنگال بەبێ زیانی پێشمەرگە و لە كردەیەكی خێرادا بە تەواوی ئازاد كرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ بنگه‌هێ لالش پێشوازيێ ل كۆمه‌كا ڕه‌وشه‌نبيران دكه‌ت 

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش 14ى ته‌باخێ قاره‌مانيه‌كا ڤۆليبۆلێ ب داوى ئانى

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش بابيرێ هاريكارى لسه‌ر قوتابخانان به‌لاڤكرن

Lalish Duhok