شبكة لالش الاعلامية

عێراق سێیەم مەترسیدارترین وه‌لاته‌ ل جیهانێ

عێراق سێیەم مەترسیدارترین وه‌لاته‌ ل جیهانێ
باسنيوز:
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنیستیتیۆی ئابووری و ئاشتیی جیهانی بۆ ساڵی 2017، عێراق بە سێیەم مەترسیدارترین وڵات لە جیهاندا هەژمار كراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنیستیتیۆی ئابووری و ئاشتی جیهان بۆ ساڵی 2017، کەلە ماڵپەڕی سەرەکیی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، لە كۆی گشتی 163 وڵات، كە هەڵسانگاندنیان بۆ كراوە، چەند وڵاتێك بە مەترسیدارترین وڵات لە جیهاندا هەژمار كراون، كە سوریا بە پلەی یەكەم لە ڕیزبەندییەكەدا دێت، هەروەها بە پلەی دووەم ئەفغانستان، سێیەم عێراق، چوارەم باشوری سوودان و پێنجەم یەمەن دێن.

هەر بەپێی هەمان ڕاپۆرت سەقامگیرترین وڵات لەڕووی ئەمنییەوە بریتین لە (ئیسلەندا، نیوزلەندا، پۆرتۆگال، نەمسا و دانیمارك).

بۆ پلەبەندی و دیاریكردنی ئەم وڵاتانە چەند فاكتەرێك لەبەرچاو گیراوە، لەوانە ئاستی ئاسایشی كۆمەڵایەتی، تێكهەڵچوونە سەربازییەكان لە ئاسایشی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، هەروەها ئاستی بە سەربازكردنی هاووڵاتیان لە وڵاتان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عێراقێ دان ب پێنج زانکۆيێن دی يێن هەرێما کوردستانێ كر

Lalish Duhok

جڤاتا ئاساییشا هه‌رێما كوردستانێ هۆشداری ژ گاڤه‌كا رژێما سووریێ و حزبوللا دا

Lalish Duhok

ئاڤا پيس چار هزار كه‌سان تووشى زكچوونێ دكه‌ت

Lalish Duhok