عه‌بادی هۆشداريێ دده‌ته هه‌ڤپه‌یمانيا نێڤ ده‌وله‌تی
K24 – هه‌ولێر:
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، هۆشداری ده‌داته هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و رایده‌گه‌یه‌نێت، مافی ئەوەیان نییە بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی پێشوەختە، هێرشی ئاسمانی لەناو خاكی عێراق ئەنجام بده‌ن.
ئەم لێدوانەی عەبادی دوای ئەو دەنگۆیانە دێت كە لە بارەی بۆردومانی هێزەكانی ئەمریكا بۆ سەر حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، بڵاوبوونەوە.
له ئێستادا، له هه‌ردوو دیوی سنووری نێوان عێراق و سووریا، میلیشیا شیعه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته نیگه‌رانی به‌شێك له وڵاتانی سووننه مه‌زهه‌بی هه‌رێمی، به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو هێزه‌كه له عێراق و سووریا، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
پێشتریش له میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێران نیازی هه‌یه رێره‌وێكی زه‌مینی له تارانه‌وه به‌ره‌و به‌غدا و له‌وێوه بۆ دیمه‌شق و به‌یرووت بكاته‌وه و ئێستا ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری عێراق و سووریا، به ده‌ست ئه‌و هیزانه‌ن كه تاران پاڵپشتییان ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
