ئەمریکا بنگهههكێ سەربازی ل نێزیک تەلەعفەر دێ ڤهكت
رووداو – هەولێر
بەگوتەی بەرپرسێکی سەربازی عێراقی، ئەمریکییەکان بنکەیەکی سەربازی لە نزیک قەزای تەلەعفەر لە رۆژئاوای موسڵ دەکەنەوە و سەرپەرشتی کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەر دەکەن. گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش هەواڵەکە رەت ناکاتەوە.
موقەدەم مەهدی خەفاجی، بەرپرسی یەکەی ئامێرە سەربازییە قورسەکانی سوپای عێراقی رایگەیاند، کردنەوەی ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا بەپێی راوێژی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و عێراق بووە لە ناوچەی زوممار لە رۆژئاوای شاری موسڵ و 50% کارەکانی تەواو بووە.
بڕیارە ئەو بنکە سەربازییەکان بەکاربهێنرێت بۆ سەرپەرشتییکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەر لە دەست چەکدارانی داعش. هێزی تایبەتی ئەمریکا و راوێژکارانی گەیشتوونەتە بنکە سەربازییەکە و تێیدا جێگر بوون.
عەمید یەحیا رەسول، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت “هەواڵەکە نە رەتدەکەمەوە و نەپشتڕاستیشی دەکەمەوە، بەڵام لێدوانی ئەو بەرپرسە سەربازییە ورد نییە، چونکە ئەو بەرپرسە سەربازییە مافی نییە لێدوانی لەم شێوەیە بدات، بەڵکو تەنیا گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق و گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان مافی لێدوانیان هەیە”.
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گوتیشی، کاری هاوپەیمان تەنیا راوێژ، بۆردوومانی ئاسمانی، مەشق و راهێنانی سەربازییە، نەک سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، بەڵکو پلان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان لەسەر زەویدا تەنیا لەلایەن خودی هێزە عێراقییەکانەوە ئەنجامدەرێت، کە هێزەکانی سوپا، پۆلیس، دژە تیرۆر، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی-ن.
هەر لەوبارەوە عەقید ئەحمەد جبوری، ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا راگەیاند، دروستکردنی ئەو بنکە سەربازییە بۆ چوونەکان لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەر بەهێزتر دەکات و هێز لەو بنکەیدا کار لەسەر ئامادەکردنی رێڕەوی نیشتنەوەو هەڵسانی فڕۆکە جەنگییەکان دەکرێت و کە رەنگە لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە پاڵپشتی لۆجستی دابین بکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
