لڤى گوندى هه‌موو كچه‌ك دبته كوڕ
وشه
گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له‌م سه‌رده‌مه‌دا شتێكی هێنده نامۆ نییه، چه‌ندان پسپۆڕی شاره‌زا بۆ ئه‌م بواره هه‌یه و ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌یان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره له گوندێكدا به‌بێ سه‌ردانی پزیشك، به شێوه‌یه‌كی سروشتی كچه‌كان خۆیان ڕه‌گه‌زیان ده‌گۆڕێت.
گوندی ”لاس سالیناس” ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی وڵاتی دۆمینیكان، دانیشتووی ئه‌م گونده له كۆنه‌وه وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك بۆیان ماوه‌ته‌وه و تا ئێسته‌ش تێیاندا به‌رده‌وامه، هه‌موو كچانی گونده‌كه له ته‌مه‌نی 12 ساڵی واته ته‌مه‌نی باڵغبوونه‌وه ده‌بن به كوڕ به بێ سه‌ردانی پزیشك و ویستی خۆیان.
”جۆنی” یه‌كێك له قوربانییانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه و تا ته‌مه‌نی 12 ساڵی كچ بووه و ناوی ”فیلیسیتا” بووه، ده‌ڵێ: ”من بیرمه وه‌ك كچ ده‌ژیام و به كچێتی له دایك بووم، كراسم له‌به‌ر ده‌كرد و له قوتابخانه به كچ ناوم تۆمار كرا، هه‌رگیز ئاره‌زووم لێی نه‌بوو له‌گه‌ڵ كوڕه‌كان یاری به تۆپ بكه‌م و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام كه 12 ساڵم ته‌واو كرد، یه‌كه‌م شت كه هه‌ستم پێ كرد، ئاره‌زووی یاریكردنی كچانه‌م نه‌ما و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كان یاریم ده‌كرد ئه‌وه‌ش زۆر بۆ من سه‌یر بوو”
پزیشكان دوای ئه‌وه‌ی به‌م هه‌واڵه‌یان زانیوه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م بارودۆخه كرد، له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایان كرد كه ئه‌نزیمی تایبه‌ت به نێر و تایبه‌ت به مێ تا ته‌مه‌نی 12 ساڵی له هه‌ردوو ره‌گه‌زدا یه‌كسانه، له‌گه‌ڵ كاتی باڵغبوون ئه‌م ئه‌نزیمه نێرینه‌یه له كچاندا ده‌وه‌ستێت و له كوڕانیشدا زیاد ده‌كات، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌م گونده تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ی پێی ده‌گوترێ ”گیفیۆدیس”، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی نه‌بوونی ئه‌نزیمی به‌رپرس له وه‌ستانی هۆرمۆنی نێرینه ”دیهایدرۆتسوستیرۆن” له هێلكه‌دانی كچانی ئه‌و گونده‌دا دروست ده‌بێت، وا ده‌كات دوای باڵغبوون شێوازی جه‌سته‌یان بگۆڕێت و ده‌نگیان گڕ بێت و موو له ڕووخساریان دێت، هۆكاری نه‌بوونی ئه‌و ئه‌نزیمه‌ش تا ئێسته نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و بۆ دانیشتوانی ئه‌و گونده و پزیشكان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/سه‌یده‌تی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
