هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رزگاركرنا حه‌ویجه نه‌هاتيه كرن
وشه
له‌كاتێكدا پارێزگاى كه‌ركووك دووپاتی له ئازادكردنى حه‌ویجه پێش ته‌له‌عفه‌ر ده‌كرد، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق بڕیاری پێشخستنى كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى ته‌له‌عفه‌ری پێش خست، تا ئێسته‌ش هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه بۆ رزگاركردنى حه‌ویجه.
شارۆكه‌ى حه‌ویجه یه‌كێكه له گه‌وره شارۆكه‌كانى باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك كه 30كم له سه‌نته‌ری ئه‌و شاره دووره، رووبه‌ره‌كه‌ى هه‌زار و 903 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت و ژماره‌ى دانیشتووانى زیاتر له 450 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
له رووى مێژوویییه‌وه حه‌ویجه ناوچه‌یه‌كى كوردستانییه و ساڵى 1934 ته‌نیا دوو خێزانى عه‌ره‌بی تێدا بووه، به‌گوێره‌ى ئاماری ساڵى 1957، ژماره‌ى دانیشتووانى حه‌ویجه 27 هه‌زار و 59 كه‌س بوون كه زۆرینه‌ی هه‌ر زۆریان كورد بوون، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى به مه‌رسوومی ژماره 387ى كۆماری ساڵى 1961 له شاره‌دێوه كرا به شارۆكه، رووبه‌ڕووی شه‌پۆڵێكى به‌رنامه بۆ داڕێژراوی ته‌عریب بووه‌وه هاوشانى شاری كه‌ركووك، ئێسته به‌شی زۆری دانیشتووانى عه‌ره‌بی سوننه‌ن له عه‌شیره‌ته‌كانى جبورو عوبێد و شه‌مه‌ڕ و دلێم.
حه‌ویجه به ناوچه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى ناسراوه به‌تایبه‌ت لۆكه و گه‌نمه‌شامی و گه‌نم و جۆ، جگه له‌مه‌ش حه‌ویجه به گه‌وره‌ترین شارۆكه‌ى هه‌نارده‌كردنى سه‌وزه‌وات له عێراق داده‌نرێت.
دواى سێ رۆژ له داگیركردنى مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، حه‌ویجه و پێنج شارۆكه‌ى تر له نۆى حوزه‌یرانى 2014 له‌لایه‌ن داعش داگیر كران.
چه‌كدارانى داعش ئه‌وكات رایان گه‌یاند كه توانیویانه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له شارۆكه‌ی حه‌ویجه و شاره‌دێكانى ریاز، عه‌باس، نواب، ره‌شاد و یه‌نكیجه.
تا ئێسته داعش له حه‌ویجه‌دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچى پێشمه‌رگه و سوپای عێراق توانییان زۆرینه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعش بوون ئازادی بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت شاری مووسڵ، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه‌ى سوپای عێراق به ئاراسته‌ى حه‌ویجه جووڵه ده‌كات.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك زیاد له جارێك رای گه‌یاندووه كه ده‌بێت ئازادكردنى حه‌ویجه به هاوبه‌شی له نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه بێت، پرۆسه‌ى ئازادكردنه‌كه‌شی پێش كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى ته‌له‌عفه‌ر بخرێت.
پارێزگاری كه‌ركووك ره‌خنه‌ى توند له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق ده‌گرێت كه كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى ته‌له‌عفه‌ری پێش رزگاركردنى حه‌ویجه خستووه و رای وایه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، به‌و پێیه‌ى حه‌ویجه شارۆكه‌یه‌كى گرنگه و نزیكه له پارێزگاكانى كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و ته‌نانه‌ت به‌غدایش، بۆیه مانه‌وه‌یان ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هاوكات برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، رۆژى پێنجى ئه‌م مانگه رای گه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى پێویستى به هاوكاری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه بۆ رزگاركردنى حه‌ویجه كه سێ ساڵه له ده‌ست داعشدایه.
مه‌كگۆرك له كۆنگره‌یه‌كى رۆژانامه‌وانى له واشنتن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه جه‌نگی حه‌ویجه ئاڵۆز ده‌بێت و گوتی، “زیاتر له هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ناو شاری حه‌ویجه‌دا هه‌ن، جگه له‌مه‌ش زیاتر له 90 هه‌زار هاووڵاتیى سڤیل له شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه”.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له 26/7/2017 رای گه‌یاند كه سوپاى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له كرده‌وه‌گه‌له‌كانى بۆ رزگاركردنى خاكى عێراق له‌ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش له ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه و رۆژئاوای ئه‌نبار، به هه‌مان هێز و تواناوه. دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كان به شێوه‌یه‌كى فه‌رمی بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ به‌رپرسانى حكوومه‌تى خۆجێى له شاره‌كاندا دواى ئازادكردنیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
