نه‌رویجی دلخۆشترین خه‌لكن ل جیهانێ
كوردستان تى ڤى 
له ئه‌نجامی پۆڵێنكردنی ژماره‌یه‌ك له ووڵاتانی جیهان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڕاده‌ی دڵخۆشی هاوڵاتیه‌كانیان نه‌رویج به یه‌كه‌م ده‌رچوو .
ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی جیهان كه له‌و بواره كارده‌كه‌ن له ماوه‌ی ساڵانی 2014 بۆ 2016 هه‌ستان به پۆڵێنكردنی 155 وڵات بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ربكه‌وێت كه هاوڵاتیانی كام له‌م وڵاتانه دڵخۆشترینن له جیهان .
دوای لێكۆڵینه‌وه شاره‌زایانی ئه‌و بواره بۆیان ده‌ركه‌وت كه هاوڵاتیانی نه‌رویج به پله‌ی یه‌كه‌م دێن له نێوان ئه‌و ( 155 ) وڵاته‌ی كه پۆڵێنكراون و هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی دانیمارك و ئایسله‌ند به پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م دین و هه‌ردوو وڵاتی سویسرا و فينله‌نداش به پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌م دین .
له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا ئیمارات به پله‌ی (14) ه‌هه‌مین دێت كه یه‌كه‌می نێو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه ,هه‌رچی وڵاتانی قه‌ته‌ر و سعودیه و كوه‌یت و به‌حرێنه به پله‌كانی 35 و 37 و 39 و 41 دێن له لیسته‌كه‌دا .
هه‌رچی وڵاتی عێراقه به پله‌ی پێنجه‌می پێش كۆتایی دێت له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی و (117) ه‌هه‌مین وڵاته له نێو 155 وڵاتی جیهاندا .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
