شبكة لالش الاعلامية

مه‌سعود بارزانی ب گرنگترین كه‌سایه‌تيێ ڤێ جارێ د راپرسیا ئەلجەزیرە دا هاته‌ ده‌ست نیشان كرن

مه‌سعود بارزانی ب گرنگترین كه‌سایه‌تيێ ڤێ جارێ د راپرسیا ئەلجەزیرە دا هاته‌ ده‌ست نیشان كرن
ZNA-هه‌ولێر

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکی هه‌فتانه‌ی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، مه‌سعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاریگەرترین کەسایەتیی ھەفتەیە.

کەناڵەکە ھەفتانە چوار کەسایەتی و سێ رووداوی جیاواز بە جودا دەخاتە ناو کێبڕکێوە بۆ دیاریکردنیان وەک کاریگەرترین کەسایەتی و کاریگەرترین رووداوی ھەفتە.

لەم ھەفتەیەدا ٢٦/٨/٢٠١٧، چوار کەسایەتییە خرابوونە کێبڕکێکەوە و پرسیاری ئەوە لە خوێنەرانی ماڵپەڕەکە کرا بوو، کە ”کام کەسایەتی زۆرترین کاریگەری ھەبووە لەم ھەفتەیەدا؟“.

ناوی کەسایەتییەکان و رێژەی دەنگەکانیان:

– مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، کە جەخت لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکاتەوە.

بارزانی %٦٢ دەنگی بەشداربووانی راپرسییەکەی بەدەست ھێناوە و بە کاریگەرترین کەسایەتیی ھەفتە ھەڵبژێردراوە.

– ئوسامە زوعبی، راگەیاندنکاری سووری، کە رووماڵی ”شۆڕش“ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای دەکرد، ھەفتەی رابردوو لە شاری دەرعا لە باشووری سووریا کوژرا.

زوعبی %١٨ـی دەنگی بەشداربووانی راپرسییەکەی بەدەست ھێناوە.

– جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس، کە چەندین نھێنیی ئەمریکا و وڵاتانی جیھانی ئاشکرا کردووە.

ئاسانج %١٢ـی دەنگی بەشداربووانی راپرسییەکەی بەدەست ھێناوە.

– ستیڤ بانون، گەورە راوێژکاری کاروباری ستراتیژیی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کە دوای حەوت مانگ دەستبەکار بوون، ھەفەتی رابردوو دەستی لەکار کێشایەوە.

بانون %٨ـی دەنگی بەشداربووانی راپرسییەکەی بەدەست ھێناوە.

کەناڵی (ئەلجەزیرە) لە راپۆرتێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ”خەونی کۆماری دووەمی کوردستانی زیندوو کردەوە“ و سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی داھاتوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دارایی يا هەرێما کوردستانێ ناڤ و زانیاريێن 386 فەرمانبەران بۆ بانکا (TBI) هنارتن

Lalish Duhok

ئه‌مریكا هێزێن خۆ ل رۆژئاڤايێ كوردستانێ به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok

پشكا ڤیزه‌یێ ل كۆنسۆلخانه‌یا چینێ ل هه‌ولێرێ هاته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok