نوونه‌رێ ئێزدیان داخوازێ ژ خه‌لكێ شنگال دكت ب به‌لێ ده‌نگى بۆ ریفراندۆما كوردستانێ بده‌ن
كوردستان تى ڤى
نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌زموونێكی ناخۆش و تاڵیان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌بووه و له ئێستاشدا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه ئیتر ناتوانن له‌گه‌ڵ عێراقدا ژیان به‌سه‌ر به‌رن .
شێخ شامۆ نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویتسه شنگاڵ و ناوچه ئێزیدییه‌كانی تر له رۆژی 25ی ئه‌یلول به به‌ڵی ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چیتر ناوچه‌كانیان به‌عه‌ربی نه‌كرێت و له كاره‌ساتی دژبه ئایینی ئێزیدی ڕزگاریان بێت .
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یه‌وێت شنگال له‌كوردستان جیا بكاته‌وه، نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌ندێك لایه‌ن به ناوی جیا جیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن شنگال له كوردستان جیا كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌دیلی كوردستان‌مان نییه، كاتێك كاره‌ساتی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان به‌سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ریدا هات، ته‌نها هه‌رێمی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هانای خه‌ڵكی ئێزیدییه‌وه هات و هاوكارییان كردن، بۆیه پێویسته شنگال بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان و له كاره‌سات و عه‌ره‌باندن و زوڵم و سته‌م ڕزگار بكرێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
