شێخ شامۆ:دەنگدانا ئێزدیان ب بەلێ، دەربازبوونە ژ عەرەبكرن و کارەساتێن دی
دهۆک-KDP.info-![]()
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەزموونێکی ناخۆش و تاڵیان لەگەڵ عێراقدا هەبووە و، دەرکەوت کە چی دیکە ناتوانن لەگەڵ عێراق بژیێن.
(شێخ شامۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، کە هاوکات سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیری و کۆمەڵاتیی لالشە لە پارێزگای دهۆک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، “ئێمە بەدیلی کوردستانمان نییە، قەدەری ئێزدییان وابوو ١٠ % ناوچەکانی ئێزدییان ئازاد کرابوون و ٩٠%ـی بە ماددەی ١٤٠ـەوە گرێ درابوو، ئێستایش لەم جیۆگرافیایەدا هێزی دەرەکی دەستتێوەردانێکی زۆریان هەیە.”
بە بڕوای ئەو نوێنەرە ئێزدییان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، شنگال و ناوچە ئێزدینشینەکان دەبێت لە رۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، تێکڕا بەرەو سندووقی دەنگدان بچن و بە بەڵی دەنگ بدەن، بۆ ئەوەی هەموو ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان.
ئێستا هەندێک هەوڵی ئەوە دەەدەن شنگال لە کوردستان جیا بکەوە، لەو بارەوە (شێخ شامۆ) دەڵێت، “ئێستا هەندێک لایەن بە ناوی جیا جیا هەوڵی ئەوە دەدەن شنگال لە کوردستان جیا کەنەوە؛ جا پەیامی من بۆ شنگالییەکان ئەوەیە لەو هەوڵانە ئاگادار بن، چونکە ئێمە بەدیلی کوردستانمان نییە، چونکە کاتێک کارەساتی بەسەر ئیزدییاندا هات، خەڵک و حکوومەتی هەرێم بوون هاوکاریی ئێمەیان کرد، پێشمەرگە بوو ناوچەکانمانی رزگار کرد، لەو کارەساتە گەورەدا بەهیچ شێوەیەک عێراق هاوکاریی نەکردین.”
ئەو کە گلەیی لە هیچ کەسێک ناکات، دەڵێ، “ئەمە چارەنووسی ئێمەیە، هەڵبەت ئەگەر ئازاد بین، بۆ ئێمە بە واتای دوو جار ئازادبوونە و، ئەگەر بندەستیش بین، ئەوا دوو جار بندەست دەبین، بۆیە دەبێ ویژدانی خۆمان ئارام بکەین و هەموومان لە ٢٥ مانگی دابێ، بڵێین ئیدی عەرەباندن و وێرانکرن و جینۆسایدکرن کۆتایی هاتووە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
