شبكة لالش الاعلامية

سێ ژن و کچێن کوردی ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن

سێ ژن و کچێن کوردی ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن
باسنيوز:

سێ ژن و کچی کوردی ئێزدی رفێندراو لەلایەن چەکدارانی رێکخزراوی تیرۆریستی داعش، رزگار کراونەتەوە.

حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی کچ و منداڵە کوردە ئێزدییە رفێندراوەکان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 28/8/2017، ژن و کچێکی تەمەن 40 و 19 ساڵیی خەڵکی گوندی کۆجۆ و کچێکی تەمەن 14 ساڵیی خەڵکی گوندی تەل عەزیز، رزگار کراونەتەوە.

هەروەک حوسێن قائیدی رایگەیاند، ئەو کچ و ژنانە لە شارۆچکەی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا بە هاوکاریی خێرخوازان، رزگار کراونەتەوە.

دوای هێڕش و داگیرکاریی داعش، چەکدارانی داعش سەدان ژن و کچی کوردی ئێزدییان لە شاری شنگال رفاند.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، نزیکەی نیوەی خاکی عێراق، (شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار) لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاوارێن ڤه‌دگه‌رنه‌ شنگال دێ مليۆن ديناران وه‌رگرن  

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش 83قوتابی ل باعەدرێ‌ خەلاتكرن

Lalish Duhok

“لە حەویجە تەنها سێ کوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن”

Lalish Duhok