شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل: پشته‌ڤانيا حزبان بۆ پەکەکێ نامينت

مەحما خەلیل: پشته‌ڤانيا حزبان بۆ پەکەکێ نامينت
باسنيوز:

قایمقامی شەنگال رایدەگەیەنێت، کە ئەو پشتیوانییەی پێشتر لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکرا، نامێنێت.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە (باسنیوز)، پەکەکە خەڵکی ناوچەکەی نیگەران کردووە و ئێستاش ”ئەو چاوپۆشیەی پێشووتر لە لایەن ھەندێک ھێزی سیاسیەوە لـێی دەکرا نامێنێت“.

مەحما خەلی ئاماژەی بەوەش دا، کە خەڵکی هەرێمی کوردستان گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر بە پەکەکە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵێت، تاوەکو ”چیتر ئێمە باجی شەڕەکانی پەکەکە نەدەین“.

قایمقامی شنگال ئەوەشی خستە روو، ئەگەر ھاتوو لە داھاتوودا سنووریێک بۆ ”دەستدرێژییەکانی پەکەکە“ دانەنرێت، ئەوە گرفتی زیاتر بۆ سنوورەکان و شارەکانی کوردستان دروست دەکات، بەتایبەت لە شەنگال، کە ”ھیچ حسابێک بۆ حکوومەت ناکات و دەیەوێ حکوومەتی حزبی دروست بکات“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سميناره‌ك لدۆر چاڤدێريا زارۆيان هاته‌ گێران

Lalish Duhok

دوو خۆل بۆ 40دەرچوویێن کولیژ و پەیمانگەهان هاتن ڤه‌كرن

Lalish Duhok

دۆسه‌يا تاوانێن داعش دژی پێكھاتان دێ ره‌وانه‌ى دادگه‌ها تاوانێن نێڤ دەولەتی ئێته‌ كرن

Lalish Duhok