خه‌ونا گه‌هشتن ب به‌هه‌شتا ئه‌ورۆپا ژیانا دوو خێزانێن كورد كره دۆزه‌خ
K24 – هه‌ولێر:
كاتێك تریفه‌ی ته‌مه‌ن 30 ساڵان، گه‌شته پڕ له ماندووبوونه‌كه‌ی له كوردستانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ستپێكرد، نه‌یده‌زانی ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی سێ كه‌سی ئازیزی، ئه‌وانیش، هاوسه‌ری، براكه‌ی و خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی بوون، كه له سه‌رمادا له‌سه‌ر سنووری بولگاریا – توركیا گیانییان له‌ده‌ستدا.
خێزانه‌كه‌ی تریفه له شاری هه‌ولێر ده‌ژیان، “نه‌ژاد”ی هاوسه‌ری و “رێبوار”ی برای، به‌ر له‌وه‌ی بۆ ئه‌وروپا گه‌شت بكه‌ن، له رۆژنامه‌ی “هاوڵاتی” كارییان ده‌كرد، به‌ڵام دواتر به هۆی قه‌یرانی دارایی، رۆژنامه‌كه داخرا.
سه‌ره‌تادا له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون، گه‌شته‌كه‌یان هێنده پڕ مه‌ترسییه، بۆیه دایكی تریفه له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كان رێككه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی 11 كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه، له توركیاوه بگه‌یه‌ننه ئه‌ڵمانیا، له به‌رامبه‌ریشدا 90 هه‌زار دۆلار بده‌ن، له سه‌ره‌تاشدا بڕێك پاره‌یان پێ بدرێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ر 11 كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وروپا.
ئه‌وروپا پێشوازی لێنه‌كردن
له رۆژی 6ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، گه‌شتی خێزانه‌كه‌ی تریفه ده‌ستی پێكرد، كه پێكهاتبوو له تریفه و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ براكه‌ی و خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانییان، كه ژماره‌یان 7 منداڵن، له‌گه‌ڵ گرووپێكی دیكه‌دا و ژماره‌یان گه‌یشته 21 كه‌س.
سه‌ره‌تای پلانه‌كه‌یان ئه‌وه بووه، له رێگه‌ی توركیاوه بچنه بولگاریا، له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌ندام یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام پاسه‌وانانی سنووری بولگاریا له‌سه‌ر سنوور رایانگرتن وته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانییان لێ سه‌ندوون، له‌و كه‌شه سارد و زستانییه‌دا، به ئۆتۆمبێل به‌ره‌و شارۆچكه‌ی مالكۆ تۆرنۆڤۆی سه‌ر سنوور، گواستوویانه‌ته‌وه و له‌وێش جێیانهێشتوون و پێانگوتوون: “بگه‌ڕێنه‌وه توركیا”.
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری نه‌ژاد و تریفه
له‌و كه‌شه سه‌رمایه‌دا، هه‌ریه‌ك له نه‌ژاد و رێبوار، به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای یارمه‌تی و هاوكاری، له گرووپه‌كه جیابوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رمایه‌دا په‌ناگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه و تێیدا بحه‌وێنه‌وه، ئه‌وه‌ش دواجار بووه كه تریفه دیانبینێت.
دواتر، جه‌سته‌ی نه‌ژاد و رێبوار، به مردوویی له‌سه‌ر به‌شه توركییه‌كه‌ی سنووری نێوان بولگاریا و توركیا دۆزرایه‌وه، له‌لاكه‌ی دیكه‌وه‌ش، خوشكی هاوسه‌ری تریفه، به‌ناوی “سه‌لوا” له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه‌ی 14 ساڵان به‌ناوی نیگار، له‌سه‌ر خاكی بولگاریا به‌هۆی سه‌رماوه گیانییان له‌ده‌ستدا، وه‌ك نووسینگه‌ی داواكاری گشتی رایگه‌یاندبوو.
“پاسه‌وانی سنووری بولگاریا ئه‌وانی كوشت”
تریفه ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئیمه‌دا هات به‌هۆی پاسه‌وانانی سنووری بولگاریا بوو، پاره‌كانیان لێ سه‌ندین، لێیانداین و ئێمه‌یان كوشت، ته‌نانه‌ت جلوبه‌گری منداڵه‌كانیشیان له جانتاكان ده‌رهێنا و بردیان”.
وه‌ك تریفه باسی ده‌كات، دوای ساڵ و نیوێك له رووداوه‌كه، وێڕای به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌یان، به‌ڵام هێشتا رێكاره یاساییه‌كانی بولگاریا له باره‌ی ئه‌و رووداوه ناڕوونن.
تریفه له باره‌ی لێخۆشبوو‌ن له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و رووداوه‌یان به‌سه‌ردا هێنان به تووڕییه‌وه ده‌ڵێت: “نه‌خێر، هه‌رگیز، هه‌تا مردن لێیان خۆش نابم و هه‌رگیزیش له بیری ناكه‌م”.
سه‌ره‌ڕای گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌وخێزانه و گه‌شته دوور و درێژ و سه‌خته‌كه‌یان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه بووه كه له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه گراون، به‌ڵام ئێستاش قاچاخچییه‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كه‌ن و داوای ئه‌و بڕه پاره‌یان لێده‌كه‌ن كه له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
برایه‌كی تریفه به‌ناوی ئارام، كه دوای رووداوه‌كه هاتووه‌ته بولگاریا و ئاگاداری كه‌سوكاره‌كه‌ی بووه، ده‌ڵێت: “به قاچاخچییه‌كانم گوت هیچتان ناده‌ینێ، ئێوه سێ كه‌ستان لێ كوشتین”.
ئه‌و خێزانه ته‌نها 700 دۆلارییان داوه‌ته قاچاخچییه‌كان، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ گه‌یاندنی كچه برایه‌كی تریفه بووه، كه ته‌مه‌ن 6 ساڵانه و ماوه‌یه‌كی زۆر رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی دایك و باوكیان لێ شاردبۆوه.
ئێستا تریفه و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵانی براكه‌ی له شاری سوانسی وێڵز ده‌ژین، به هاوكاری ئارام كه بووه‌ته هاووڵاتی به‌ریتانیا، شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابینكراوه.
رێبواری برای تریفه، له رێگه‌ی گه‌یشتن به ئه‌وروپا گیانی له‌ده‌ستدا
ئارام به ئاسانی به‌ڵگه‌نامه‌ی مانه‌وه‌ی پێدرا، به‌ڵام تریفه و منداڵه‌كان، تا ماوه‌یه‌كی زۆر ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام دواتر كه‌یسه‌كه‌یان پاڵپشتییه‌كی زۆری بۆ په‌یدا بوو له‌و شاره، ته‌نانه‌ت یانه وه‌رزشی سوانسی، له جیاتی ئه‌وان، هه‌ندێك پاره‌ی رسووماتی یاسایی بۆ دابین كردن، سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵ، دادگا سنوورێكی بۆ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌وان دانا و مافی مانه‌وه‌ی پێدان.
وه‌ڵامی فه‌رمی بولگاریا ناڕوونه
نووسینگه‌ی داواكاری گشتی بولگاریا، لێكۆڵینه‌وه‌ی له گومانلێكراوێك، له رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی ژنێك و كچێك ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ زانیارییه‌ك یاخود لێدوانێك له باره‌ی ئه‌و كه‌یسه‌وه بدات.
هه‌روه‌ها وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكیشی له باره‌ی گرووپی دووه‌می پۆلیسی سنوور نه‌داوه‌ته‌وه، كه ئه‌و گرووپه په‌نابه‌ره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ژیانیان له مردن رزگاركردوون و مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر باشتریان كردووه له چاو پۆلیسه‌كانی دیكه، یه‌كێك له‌وان ته‌له‌فۆنێكی كردووه و دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس هاتوونه‌ته شوێنه‌كه، تریفه ده‌ڵێت: “لێیان پاڕاینه‌وه كه به ته‌نها جێ‌مان نه‌هێڵێت”.
تریفه تا ئێستاش شێوه‌ی یه‌كێك له پۆلیسه‌كانی له بیر ماوه و ده‌ڵێت: “یه‌كێك له پۆلیسه‌كان زۆر باش بوو له‌گه‌ڵمان، ناوی یه‌كه‌می ئیڤان بوو، چه‌ند جارێكیش له نه‌خۆشخانه سه‌ردانیكردین و خواردن و پێداویستی دیكه‌ی بۆ ده‌هێناین”.
كامپی حه‌وانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له بولگاریا
مامه‌ڵه‌ی خراپی بولگاریا له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران
بولگاریا ریگه‌ی ئه‌وروپای له په‌نابه‌ران داخستووه، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، سۆفیا به ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری ره‌وانه‌ی توركیا كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به بیانووی پاراستنی سنووره‌كانی یه‌كیتی ئه‌وروپا، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیش، وه‌كو رێكخراوی لێبوردنی نیوده‌وڵه‌تی و هیومان رایتس وۆچ، چه‌ندین پێشێلكاری پۆلیس و پاسه‌وانانی سنووری بولگاری له دژی په‌نابه‌ران تۆمار كردووه.
زۆرێك له په‌نابه‌ران چیرۆكی تراژیدی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه و باس له لێدان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و مۆبایل و ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگ و پێڵاویش ده‌كه‌ن.
ئارام ده‌ڵێت: “ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی به‌سه‌ر خوشكه‌كه‌مدا هات، ژیانی لێتێكداوه، له رووی ده‌روونییه‌وه شۆك بووه”، تریفه‌ش ده‌ڵێت: “تا ئێستاش ناتوانم ئه‌وه له‌بیر بكه‌م، ناتوانم به شێوه‌یه‌كی باش بخه‌وم”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “كاتێك شه‌وان ده‌نووم، خه‌ون به هاوسه‌ره‌كه‌م، برام و خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌بینم كه سه‌رمایانه و داوای به‌تانیم لێده‌كه‌ن”.
سه‌رچاوه: DW
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
