35 ملیار دینارێن ئاڤه‌دانيا مووسلێ دیار نینن
وشه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به هه‌ده‌ردانی 35 ملیار دیناری عێراقی كه بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و جێگیركردنی ئارامی و ته‌ناهی له شاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ته‌رخان كرابوو، ئاشكرا ده‌كات و به‌ڵگه‌كانیش ده‌خاته‌ڕوو.
ماجد شه‌نگالی له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه لێژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران بانگهێشتی پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد بۆ لێپرسینه‌وه له چۆنیه‌تیی خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه، به‌ڵام وه‌ڵامێكی بڕواپێكه‌رمان ده‌ست نه‌كه‌وت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، به‌ڵگه‌مان له به‌رده‌سته كه وه‌زاره‌تی دارایی 35 ملیار و 655 ملیۆن دیناری بۆ دووباره گێڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا خه‌رج كردووه، وه‌ك له به‌ڵگه‌كانی خواره‌وه ده‌یبینن، ده‌بوو ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ پرۆژه‌كانی ئاو و كاره‌با و قوتابخانه و ڕێگه‌وبان خه‌رج بكرێ تا ڕێگه خۆشكه‌ر بێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و به‌ڵگانه له نووسراودا هه‌ن و له واقیع هیچ دیار نییه ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێ و چۆن و كه‌ی و بۆچی خه‌رج كراوه, بۆیه گومانی گه‌نده‌ڵی لێ ده‌كرێ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵگه‌كان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لێژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین، تا دوای پشووه‌كانی جه‌ژن لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ی پاره‌كه‌یان به‌هه‌ده‌ر داوه، سزا بده‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
