مفايێن ئاڤا ئه‌نه‌ناس بۆ ساخله‌ميا له‌شى
وشه
ئه‌نه‌ناس له میوه به‌سووده‌كانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری جه‌سته به‌ھۆی له خۆگرتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌ندان ڤیتامین و كانزاكان.
ئه‌نه‌ناس یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كانه بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری، بۆیه پێویسته له ھه‌موو ژه‌مه خواردنه‌كان ئه‌م میوه‌یه بخورێت، شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر ھاتوو ئه‌نه‌ناس بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات له خێواوكدا دانرا، پێش ژه‌می خواردن ده‌بێته ھۆی پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌كان و ھه‌رسكردنی گۆشت.
ئه‌نه‌ناس به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی له خومره‌ی ئه‌نه‌ناس تێدایه ده‌بێته ھۆی ھه‌رسكردنی خواردنه‌كان و زیاتر كاركردنی ڕیخۆڵه‌كان، ئه‌نه‌ناس به‌ھۆی له خۆگرتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین B به‌سووده بۆ شێداركردنه‌وه‌ی پێست و بریسكه‌داربوونه‌وه‌ی پرچ.
ئه‌م میوه‌یه به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری له خوێندا، به‌سووده بۆ به‌ھێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری و ڕێگریگرتن له ژه‌ھراویبوون، هه‌روه‌ها ماده‌ی پۆتاسیۆمی تێدایه كه یارمه‌تی ئێسك ده‌دات بۆ مانه‌وه‌ی به پته‌وی.
ئاوی ئه‌نه‌ناس ڤیتامین C تێدایه كه جه‌سته پاك ده‌كاته‌وه له ژه‌هر و وه‌ك دژه ژه‌هر كار ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی خواردته‌وه، هه‌روه‌ها ئاوی ئه‌نه‌ناس له ئه‌نزیمی بڕۆمیڵیانی پێك دێت كه وه‌ك دژه هه‌وكردن كار ده‌كات له‌ناو جه‌سته.
سه‌رچاوه/ livestrong
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
