شبكة لالش الاعلامية

ژوورەكا عه‌مەلیات بۆ رزگاركرنا كچێن ئێزدی هاته‌ پێك ئينان  

ژوورەكا عه‌مەلیات بۆ رزگاركرنا كچێن ئێزدی هاته‌ پێك ئينان  

دهۆك-KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی رفێنڕاوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، ژوورێكی عەمەلیات بۆ رزگاركردنی كچانی كوردی ئێزدی ئەوانەی ئێستا لە دەستی داعشدان، بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاكردنی شارۆچكەی حەویجە پێك هێنرا.

(حوسێن قایدی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “ژوورێكی عەمەلیات بۆ رزگاركردن و پێشوازیكردن لە كچانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش پێك هێندراوە كە لە نزیك ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی حەویجەوە دەست پێ دەكات و، نووسینگەكەمانیش بە هەموو شێوەیەك ئامادەكاریی خۆی بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە كردووە”.

(قایدی) دەشڵێ، “لە كاتی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی تەلەعفەردا پێشبینمان دەكرد ژمارەیەكی زۆر كوردی ئێزدی رزگار بكرێن، كەچی وا دەرنەچوو، چونكە هێزە عێراقییەكان هاوكارییان نەكردوون و تەنیا ٢٥ كەس لەو ئۆپەراسیۆنەدا رزگار كران”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاماره‌كا نوو ده‌رباره‌ی كۆمكوژيا ئێزدیان هاته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

ژنێکی دیکەی ئێزدی لە کەمپی هۆل ئازادکرا

Lalish Duhok

لسەر داخوازا خەلکێ شنگالێ حکوومەتا ھەرێمێ رێيا دناڤبه‌را دھۆک_ شنگال ڤه‌كر

Lalish Duhok