شبكة لالش الاعلامية

هۆکارێن زێده‌بوونا کێشێ ل ده‌مێ دەوامێ دا

هۆکارێن زێده‌بوونا کێشێ ل ده‌مێ دەوامێ دا

وشه‌

زیادبوونی کێش، یەکێکە لە کێشە گەورەکانی هەموو ئەوانەی کار دەکەن، بەتایبەت لەو کەسانەی لە دەزگە و بەڕێوەبەرایەتییەک ئیش دەکەن کە پێویستی بە ماوەیەکی زۆر دانیشتن هەیە.

کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشن، جگە لە زیادبوونی کێش، تووشی چەندان کێشەی دەروونی و تەندرووستی دەبن، ئەمەش مەترسییەکی زۆر لەسەر تەواوی جەستەیان درووست دەکات.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی “عەرەبییە” بڵاوکراوەتەوە، زیادبوونی کێش بەو رێژە زۆرە بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێتەوە:

– بەشداریکردن لە خواردن تەنانەت کاتی تێری
لەدایکبوونی هاوڕێیەکتانە، یەکێکیان شیرینی بۆ هێناون یان هەر خواردنێکی دیکە کە لە دوای ژەمە نان خواردنەکەت بۆت دەهێنن، لەبەر ئەوەی پێویستە دڵی هاوڕێکانت ڕاگری، بەشداری خواردنەکەیان دەکەیت و بە زیادخۆری کێشت زیاد دەکەیت.

– بڕیار لەسەر خواردنەکەت نادەیت
کاتێک کارەکانی دەوام لەسەرت کۆ دەبێتەوە، ناتوانی بە درووستی بڕیاری خواردنی خۆراکێکی تەندرووست بدەی، بە ماوەیەکی کەم و بە پەلە خۆرکێکی وەک پیزا، لەفەی گۆشت یان برنج هەڵدەبژێریت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە لەسەر سیستەمە خۆراکییەکەی خۆت لاتداوە.

– ڕووناکی و پلەی گەرمی ژوورەکەی تێیدا کار دەکەیت
زانایان لە نوێترین توێژینەوەدا بۆیان دەرکەوتووە، رووناکی کز واتە ژووری تاریک و پلەی گەرمی نزم و سارد، لە ئەو شوێنەی کاری لی دەکەیت، دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خۆراک و برسی بوون، بەمەش هەموو کەسێک برێکی زۆرتر لەو خۆراکە دەخوات کە جەستەی پێویستی پێیەتی و قەڵەو دەبێت.

– زۆر کارکردن و کەمخەوی
زۆر کارکردن و هەڵنەستان لەسەر کارەکە، دانیشتنی زۆر و دوورکەوتنەوە لە ڕاهێنانی وەرزشی، هۆکاری سەرەکین بۆ زیادبوونی کێش و زۆرخۆری، لەگەڵ ئەمانەشدا کەمخەوی هۆکارە بۆ قەڵەوبوون چونکە دەبێتە هۆی کرانەوەی گەروو و زیادکردنی ئارەزووی خۆراک.

سەرچاوە/ عەرەبیە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆکاره‌كێ دی يێ بێهنا نه‌خۆشا هەناسێ هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

12 هەزار دووڤشك ل ماله‌کێ دا هاتنه‌ ديتن 

Lalish Duhok

ته‌ زانیه‌ یادا سالانه‌ يا خه‌وێ هه‌یه‌؟

Lalish Duhok