عێراق.. لسه‌ر كۆمێنته‌كا فه‌یسبووكى ژنه‌ك هاته كوشتن
باسنيوز:
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى له شارى سوه‌یره له باكوورى شارى كووت له پارێزگاى واست، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (5/ 9/ 2017) ڕای گه‌یاند، به‌هۆى شه‌ڕێكه‌وه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه كه له‌سه‌ر كۆمێنتێكى فه‌یسبووك دروست بوو، ژنێك كوژرا.
موگسد عجێلی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منی له شارى سوه‌یره له پارێزگاى واست، ڕای گه‌یاند: “به‌هۆى كۆمێنتێكه‌وه له سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) ، شه‌ڕێك له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كه په‌ره‌ى سه‌ند و چه‌كى سووكی تێدا به‌كارهێنرا، له ئه‌نجامدا ژنێكى ته‌مه‌ن چل ساڵان، كوژرا.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان شوێنى ڕووداوه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد و بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد، ته‌رمى كوژراوه‌كه‌ش بۆ پزیشكى دادوه‌رى كووت گواسترایه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
