ده‌مێ ده‌ستپێكرنا شه‌رێ رزگاركرنا حه‌ویجه دئێته ئاشكه‌را كرن
باسنيوز:
په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب له‌سه‌ر پارێزگاى كه‌ركووك، ڕه‌تیكرده‌وه، كه به‌هۆى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنى شارى حه‌ویجه، دوا بخرێت.
خالد مه‌فره‌جی، په‌رله‌مانتارى عه‌ره‌بى كه‌ركووك له په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: “شه‌رى حه‌ویجه دوانه‌خراوه، بڕیارى كۆتاییش بۆ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادى) ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنى حه‌ویجه پرسێكى زۆر گرنگه و دواخستنى ڕزگاركردنى ئه‌و شاره دۆخه‌كه ده‌ته‌قێنێته‌وه و بوار به‌داعش ده‌دات به‌توانێت به‌ره‌و ناوچه‌ى تر ده‌ست بكێشێت”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ هێرشه‌كردنه سه‌ر داعش له حه‌ویجه، گوتیشی: “له‌و بڕوایه‌داین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پێش كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ست پێبكات”.
ماوه‌ى سێ ساڵ زیاتره شارى حه‌ویجه كه ده‌كوێته باشوورى خۆرئاواى شارى كه‌ركووك، له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه و به‌رپرسانى كه‌ركووكیش به‌گومانن له‌وه‌ى تائێستا حكوومه‌ت ئه‌و شاره‌ى به‌جێهێشتووه و ڕزگار نه‌كراوه، چونكه بووه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌واوى پارێزگاكه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
