شبكة لالش الاعلامية

ئه‌ته‌كێتێن ده‌مێ خوارنێ

ئه‌ته‌كێتێن ده‌مێ خوارنێ

وشه‌

ئه‌ته‌كێت له‌ هه‌موو گۆشه‌یه‌كی بواره‌كانی ژیاندا به‌رجه‌سته‌ ده‌كرێت، بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تی و ڕه‌وشتی هه‌ر تاكێك، پێویسته‌ پابه‌ند بین به‌و ئه‌ته‌كێتانه‌ی له‌ هه‌ر بوارێكی ڕۆژانه‌ماندا پێی هه‌ڵده‌ستین.

یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌و ئه‌ته‌كێتانه‌ی كه‌ ده‌بێت هه‌موو تاكێك له‌سه‌ری پابه‌ند بێت، ئه‌ته‌كێتی خواردنه‌وه‌یه‌، بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تی و ڕێز له‌ناو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا، پێویسته‌ له‌ كاتی هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌یت كه‌ “فیلیپی ئه‌لۆنسۆ” ئیسپانی ئاماده‌ی كردوون:

– له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی خواردنه‌وه‌كان، پێویسته‌ به‌ خێرایی ئه‌وه‌ی خۆت هه‌ڵگریت، پرسیار له‌ ئه‌وانه‌ی تر نه‌كه‌یت هی كێیه‌ و چی تێدایه‌؟.

– كاتێك خواردنه‌وه‌یه‌كی گه‌رمت بۆ ده‌هێنن، نابێت فوی لێ بكه‌یت له‌ به‌رده‌م هیچ كه‌سێكدا، باشتره‌ به‌ ده‌ستته‌وه‌ بێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌ و پاشان بیخۆیته‌وه‌.

– هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی ساردیان پێشكه‌ش كردیت، چاوه‌ڕێ بكه‌ پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی گونجاو بێت ئینجا بیخۆره‌وه‌، ئه‌گه‌ر پارچه‌ سه‌هۆڵیشی تێدا بوو، ده‌ری مه‌هێنه‌ و به‌ گاز بیخۆی له‌ به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی ته‌نیشتدا.

– ئه‌گه‌ر په‌رداخه‌كه‌ت قامیشی له‌گه‌ڵدا بوو، پێویست ناكا گازی لێ بگریت و به‌ ده‌وری په‌رداخه‌كه‌تدا بیخولێنیته‌وه‌.

– نابێت هه‌ر شوێنێك پێت خۆش بوو په‌رداخه‌كه‌تی لێ دانێیت، ته‌نیا له‌سه‌ر ژێرپیاڵه‌ داینێ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێك پیس نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر ژێرپیاڵه‌ش ده‌ست نه‌كه‌وت، پارچه‌یه‌ك كلێنس دابنێ له‌ ژێر په‌رداخه‌كه‌ت.

سه‌رچاوه‌/ فۆشیا

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤەکۆلینەکا ساخلەمیێ: شەربەتا خیاری هاریکارە بۆ کێمکرنا کێشا لەشی

Lalish Duhok

خوە ب ئێکجاری ژ حەتاڤێ دوور نە ئێخە

Lalish Duhok

لڤى وه‌رزێ گه‌رمێ دا تريێ ره‌ش زۆر بخۆن

Lalish Duhok