شبكة لالش الاعلامية

ئەو شاشيێن زیانێ دگه‌هيننه‌ پاتريێ

ئەو شاشيێن زیانێ دگه‌هيننه‌ پاتريێ

خەندان- 

رۆربەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی ئێستا لەسەر باتری کار دەکەن، بەڵام ماوەیەک پاش کڕینی ئامێرێکی ئەلیکترۆنی نوێ، هەست دەکەین کە وردە وردە شەحنەکەی زووتر روو لە دابەزین دەکات، لێرەدا درێژە بە رێنماییەکانمان دەدەین بۆ پاراسترنی تەندروستی باتری مۆبایل و لاپتۆپەکانتان، سەرەتا بەشی یەکەم بخوێننەوە.

راستییەکی زانراوە کە گەرما و سەرما کاریگەری لەسەر باتری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان هەیە و دەکرێن ببنە هۆکار بۆ کورتبوونەوەی تەمەنی باتری.

لاپتۆپ و مۆبالەکانتان بە هەموو شێوەیەک لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بپارێزە، دوژمنێکی گەورەی باترییە.

هەوڵ بدە مۆبالەکەت لە کەشی سارددا کەمترین کات بەکاربهێنیت و پاش بەکارهێنان بیخەیتە گیرفانێک یان جێگەیەکی پارێزراو لە سەرماوە، سەرما کاریگەری خراپی لەسەر باترییەکە هەیە.

کاتێک کەش ساردە و لاپتۆپ لە دەرەوە دەهێنیتە ناو ژوورەوە، راستەوخۆ دایمەگرسێنە، نیو کاتژمێر بووەستە تا لەگەڵ گەرمی ژووەرەوەدا خۆی دەگونجێننێت.

لایەنێکی دیکە کە بە بەردەوامی پشتگوێ دەخرێت پاککردنەوەی ئامێرەکەیە لە تۆز و خۆڵ، پاک و خاوێنی گرنگە بۆ دڵنیابوون لەوەی وایەری شەحنەکە بە جوانی کۆنێکت دەبێت و بۆ پاراستنی دەرچەکانی ئاڵوگۆڕێ هەوا (بە تایبەتی بۆ لاپتۆپ) کە باترییەکە و پارچەکانی دیکە لە گەرمبوون دەپارێزن.

کە کارت بە لاپتۆپەکەت کرد، لەسەر کۆش یان جێی نوستن دای مەنێ، بەم شێوەیە رێگری لە دەرچەکانی ئاڵوگۆڕی هەواکەی دەکەیت و ئامێرەکەت زوو گەرم دەبێت کە زاینی بۆ باترییەکە هەیە، هەوڵ بدە لەسەر مێز یان ستاندی تایبەتی خۆی دایبنێیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماوسه‌كى نوو بۆ یاریێن ڤیدیۆیان ل داھاتى

Lalish Duhok

داهێنانەكا نوو بۆ رێگریكرن ژ هاكا ئایفۆنێ

Lalish Duhok

فەیسبووک دێ تایبەتمەندیەکا نوی زێدە بکەت

Lalish Duhok